نەتەوە یەکگرتووەکان: لە ئێران زیاتر لە سێ ملیۆن کەس ئاوارە بوون
بەپێی ئامارێکی کۆمسیۆنی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران، لە سەرەتای جەنگەکەوە زیاتر لە سێ ملیۆن کەس لە ئێران ئاوارە بوون.
ناوەندی هەواڵ
کۆمسیۆنی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران لە ڕاگەیاندراوێکیدا بڵاوی کردووەتەوە، لە دەستپێکی جەنگەوە لە ٢٨ـی شووباتی ڕابردووەوە ٣ ملیۆن و دوو سەد هەزار کەس لەناوخۆی ئێران ئاوارە بوون.
بەپێی هەمان سەرچاوە چاوەڕوان دەکرێت لەگەڵ بەردەوامی جەنگ و هێرشەکان ژمارەی ئاوارەکان ڕوو لە بەرزبوونەوە بکات و ئەوەش دابینکردنی پێداویستییە مرۆییەکان سەخت و دژوارتر دەکات.
بەرپابوونی جەنگ، جگە لە ئاوارە بوون، دۆخێکی نالەباری ئابووریی هێناوەتە ئاراوە بە جۆرێک هەڵئاوسان و داڕمانی بەهای دراو وای کردووە ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیانی ئێران بەسەختی بەڕێوەبچێت.