نێرگس ئەدیب لە زیندانی ئێڤین چارەسەری پزیشکی لێ قەدەغە کرا
نێرگس ئەدیب، زیندانی سیاسی لە زیندانی ئێڤین سەرەڕای نەخۆشییەکانی چاودێری پزیشکی لێ قەدەغە کراوە.
نێرگس ئەدیب، زیندانی سیاسی لە زیندانی ئێڤین چاودێری پزیشکی لێ قەدەغە کراوە.
ناوەندی هەواڵ
بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی HRANA ، نێرگس ئەدیب، زیندانی سیاسی، لە زیندانی ئێڤین کێشەی پزیشکی وەک تەنگە نەفەسی و چەندین نەخۆشیی هەیە و سەرەڕای ئازاری جومگە و ڕەوانەکردنی بۆ نەخۆشخانە بۆ ئێم ئار ئای، تا ئێستا ئەنجامی تاقیکردنەوە و دەرمانەکانی بەدەست نەگەشتووە، بەبێ چاودێری پزیشکی لە بەشی ژنانی زیندانی ئێڤین دایە.
نێرگسی زیندانی سیاسیی تەمەنی ٥٨ ساڵە، لە ١١ی تەمموزی ٢٠١٧ لە تاران لەلایەن ئیتڵاقاتی ئێرانەوە دەستگیرکرا و گوازرایەوە بۆ بەشی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤین.
ت.پ