ژنێكی كۆڵبه‌ر له سنوری عێراق-ئێران بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان گیانی لەدەستدا
پرشنگ قوباد زاهیری، کە ساڵانێکە لەسەر سنوری نێوان ئێران و عێراق سەرقاڵی کاری کۆڵبەرییە، لە کاتێکدا لە ڕێگەی کۆڵبەری دەپەڕینەوە بە تەقەی هێزەکانی پاسدارانی ئێران گیانی لەدەستدا.
هەڵەبجە
به‌هۆی ئه‌و باره ناهه‌مواره‌ی هاوڵاتیانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان تێیكه‌وتوه هاوڵاتیان خه‌ریكی كۆڵبه‌رین و ژنانیش بێبه‌ش نین له‌و هه‌وڵانه.
سه‌ر له ئێواره‌ی ئه‌مرۆ له سنوری ئێران-عێراق و له گوندی نه‌وسود بە دیاریکراوی لە دەروازەی سنورئ شوێشمە لە شارەدێی تەوێڵە ژنێکی کۆڵبەر بە ناوی پرشنگ زاهیری بەتەقەی هێزەکانی ئێران گیانی لەدەستدا.
پرشنگ قوباد زاهیری، کە ساڵانێکە لەسەر سنوری نێوان ئێران و عێراق سەرقاڵی کاری کۆڵبەرییە، لە کاتێکدا لە ڕێگەی کۆڵبەری دەپەڕینەوە بە تەقەی هێزەکانی پاسدارانی ئێران گیانی لەدەستدا.
بە پێی زانیاریه‌كان جگه له پرشنگ چه‌ندین ژنی تر له پێناو به‌ده‌ستهێنانی بژێوی ژیان به كۆڵبهریییەوە خه‌ریكن و خواردن و سه‌وزه و بابه‌تی جوانكاری ژنان ده‌هێننه سنوره‌كانی عێراق