ژنان بە جلوبەرگی ڕەنگاڵەوە بەشداری ئاهەنگی نەورۆز لە قەندیل دەکەن
لە دوێنێوە هاوڵاتیان ڕوویان لە بناری قەندیل کردووە، تا سەری ساڵی کوردی ٢٧٢٤ پیرۆز بکەن، ئەمڕۆش ژنان بە جۆش و خرۆش و بە جلوبەرگی کوردی ڕەنگاڵەوە لە شوێنی ئاهەنگەکە کۆبوونەتەوە.
ناوەندی هەواڵ
ئەمڕۆ لە بناری قەندیل لە باشووری کوردستان ئاهەنگی جەماوەری جەژنی نەورۆز بە بەشداری هونەرمەندان فرمێسک حافز، جاسمی ساز، میدیا حسێن و مستەفا دادار و چەندین گروپی هونەری بەڕێوەبچێت.
لە دوێنێوە هاوڵاتیان ڕوویان لە بناری قەندیل کردووە، شەو سەرەڕای باران بارین و سەرما خەڵک بە هەڵپەڕکێ و گۆرانی و هەڵکردنی مەشخەڵ ئامادەی ئاهەنگی نەورۆز بوون.
لە بەیانی ئەمڕۆوە کوردان و ئازادیخوازان لە چوار پارچەی کوردستانەوە بەشدارن و ژنان بە جۆش و خرۆش و بە جلوبەرگی کوردی ڕەنگاڵەوە لە شوێنی ئاهەنگەکە کۆبوونەتەوە.
لە شوێنی ئاهەنگەکەی قەندیل ژنانی گەنج کاری دەستییان داناوە و پەرتوکەکانی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان، ساکینە جانسز و چەندین پەرتوکی دیکە دانراون.