ژنان بە جلوبەرگی ڕەنگاڵەوە بەشداری ئاهەنگی نەورۆز لە قەندیل دەکەن

لە دوێنێوە هاوڵاتیان ڕوویان لە بناری قەندیل کردووە، تا سەری ساڵی کوردی ٢٧٢٤ پیرۆز بکەن، ئەمڕۆش ژنان بە جۆش و خرۆش و بە جلوبەرگی کوردی ڕەنگاڵەوە لە شوێنی ئاهەنگەکە کۆبوونەتەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەمڕۆ لە بناری قەندیل لە باشووری کوردستان ئاهەنگی جەماوەری جەژنی نەورۆز بە بەشداری هونەرمەندان فرمێسک حافز، جاسمی ساز، میدیا حسێن و مستەفا دادار و چەندین گروپی هونەری بەڕێوەبچێت.

 

لە دوێنێوە هاوڵاتیان ڕوویان لە بناری قەندیل کردووە، شەو سەرەڕای باران بارین و سەرما خەڵک بە هەڵپەڕکێ و گۆرانی و هەڵکردنی مەشخەڵ ئامادەی ئاهەنگی نەورۆز بوون.

 

لە بەیانی ئەمڕۆوە کوردان و ئازادیخوازان لە چوار پارچەی کوردستانەوە بەشدارن و ژنان بە جۆش و خرۆش و بە جلوبەرگی کوردی ڕەنگاڵەوە لە شوێنی ئاهەنگەکە کۆبوونەتەوە.

 

لە شوێنی ئاهەنگەکەی قەندیل ژنانی گەنج کاری دەستییان داناوە و پەرتوکەکانی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان، ساکینە جانسز و چەندین پەرتوکی دیکە دانراون.