گروپی سێیەمی دانیشتووانی عەفرین دەگەڕێنەوە خاکەکەیان
گەڕانەوە بۆ عەفرین بەردەوامە. گروپی سێیەمی دانیشتووانی عەفرین کە بە زۆرەملێ لە ماڵەکانیان دەرکران، بەپێی ڕێککەوتنی ٢٩ی کانوونی دووەم بەرەو عەفرین بەڕێکەوتن.
ناوەندی هەواڵ
یەکێک لە خاڵەکانی ڕێککەوتنی ٢٩ی کانوونی دووەمی نێوان قەسەدەو حکومەتی کاتی، گەڕانەوەی سەلامەتی خەڵکی عەفرین بوو، بەگوێرەی ماددەی ١٤، ئەم گەڕانەوەیە تا ئێستاش بەردەوامە.
بەگوێرەی ڕێککەوتنەکە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ گروپی سێیەمی ئاوارەکانی عەفرین بەرەو زێدی خۆیان بەڕێکەوتن.
ئەو کۆچبەرانە بە دەیان ئۆتۆمبێل و پاسەوە لەسەر ڕێگای بای پاسی شەهید یوسف گوڵۆ لە ڕۆژئاوای قامیشلۆ کۆبوونەتەوە و بەرەو عەفرین بەڕێکەوتوون.
گروپی یەکەمی ٤٠٠ کۆچبەر لە ٩ی ئاداردردا گەڕانەوە بۆ عەفرین، گروپی دووەمی ٢٠٠ پەنابەریش لە ٤ی نیساندا گەڕانەوە بۆ عەفرین.