ناوی کوردستان لەسەر پەڕەکانی ناساندنی فیلمێک لە فێستیڤاڵی شەنگهای لەبرا
فێستیڤاڵی فیلمی شەنگهای ناوی کوردستانی لەسەر پەڕەکانی ناساندنی فیلمێک لابرد، بە فیلمی "دراوسێ"ش ناساندویەتی.
ناوەندی هەواڵ
بەپێی ڕاپۆرتە میدیاییەکان، فێستیڤاڵی فیلمی شەنگەهای سانسۆری لەسەر ناوی کوردستان کردووە لە ڕیکلامدا و بە فیلمی "دراوسێ" ناساندویەتی.
فیلمی "دراوسێ" لەلایەن مانۆ خەلیل، فیلمسازی کوردی خەڵکی قامیشلۆ لە ڕۆژئاوای کوردستان بەرهەم هاتووە، ژانەری فیلمەکە درامایە و چیرۆکی ژیانی منداڵێکی شاد و دڵخۆش دەگێڕێتەوە کە لە ژیانی سەختی جەنگ و ستەمکاریدا دەژی.
فیلمەکە پێشتر چەندین خەڵاتی لە فێستیڤاڵە جۆراوجۆرەکانی جیهاندا بەدەستهێناوە، ماڵپەڕێکی سویسری ناوی کوردستانی وەک شوێنی وێنەگرتن و دروستکردنی فیلمەکە ڕاگەیاندووە، ستافی فێستیڤاڵی ئەمساڵی شەنگەهای لەسەر پەڕەکانی ناساندنی ئەم فیلمە ناوی کوردستانیان لەسەر دەستەواژەی "شوێنی وێنەگرتن" لابردووە.
ت.پ