ناسنامەی ٤٢ منداڵی بوومەلەرزەکە نەزانراوە

وەزارەتی خێزان و خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکانی تورکیا ڕایگەیاندووە، کە ناسنامەی ٤٢ منداڵی بوومەلەرزەکە نەزانراوە و ١١٠ منداڵیشیان لەژێر چارەسەریدان.

 

ناوەندی هەواڵ

 

وەزارەتی خێزان و خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکانی تورکیا دەربارەی زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەکە ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، کە یەک هەزارو ٩١٥ منداڵ کە لە ژێر داروپەردوودا دەرهیندراون تۆمارکراون و دوای پشکنینی ناسنامەکانیان یەک هەزار و ٧١٨ منداڵ ڕادەستی خێزانەکانیان کراون.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ١١٠ منداڵ کە لە نەخۆشخانەکان چارەسەر دەکرێن و ٨٥ منداڵ کە چارەسەریان تەواو بووە لە ژێر چاودێری وەزارەتدان، دوو منداڵ لە تۆمارەکانمان لە کاتی چارەسەریدا لە نەخۆشخانە گیانیان لە دەست داوە، بە پێی بەڕێوەبەرایەتی ئافاد لە سیستمی زانیاری خێزان، ٤١١ منداڵ ژیانیان لەدەستداوە، هەروەها ناسنامەی ٤٢ منداڵ نەزانراوە.