نامەیەک لەبارەی سەمرا گوزەلەوە نێردراوە بۆ سەرۆک کۆمار

نامەیەک سەبارەت بە سەمرا گوزەل، نوێنەرایەتی هەدەپە نێردراوە بۆ سەرۆک کۆمار.

ئەنقەرە

 

نامەیەکی ئامادەکراو سەبارەت بە سەمرا گوزەل، نوێنەرایەتی هەدەپە لەلایەن وەزارەتی دادەوە نێردراوە بۆ سەرۆکایەتی کۆمار بۆ ئەوەی پێشکەشی ئەنجومەنی گەورەی تورکیا بکرێت.

 

سەمرا گوزەڵ بەو وێنانەی بڵاویکردوەتەوە کرایە ئامانج و راپۆرتێک لەلایەن داواکاری گشتی ئەنقەرەوە لەسەری ئامادەکراوە، دواتر لەلایەن وەزارەتی دادەوە پەڕاوێک بۆ سەرۆکایەتی نێردرا.

 

 

لە ساڵی ٢٠١٤دا وێنەی لەگەڵ گەریلای هەپەگە گرتبوو کە ئەو کاتە سەردەمی پرۆسەی چارەسەری بوو لەوبارەیەوە سەمرا گوزەل وتی: "قبوڵ ناکرێت ئەو وێنانەی پێنج ساڵ لەمەوبەر گیراون ئەمڕۆ ببێتە بنەمای ڕەشبگیری و پیلانگێڕی و تۆمەت دژی من".