مینۆ ڕۆزەدار دەستبەسەر کرا
مینۆ ڕۆزەدار، چالاکوان لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی ئێرانەوە وێڕای ئەشکەنجەدانی لە ماڵەکەی خۆییدا لە تاران دەستبەسەر کرا.
ناوەندی هەواڵ
بەپێی سەرچاوە هەرێمییەکان مینۆ ڕوزەدار، چالاکوانی کۆمەڵگەی مەدەنی دانیشتووی تاران، لە هەڵکوتانەسەر ماڵاندا لەلایەن هێزەکانی ئاسیشی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە. هەروەها ڕاشگەیاندراوە لە کاتی دەستبەسەرکردنییدا ڕوزەدار ئەشکەنجەی جەستەیی دراوە.
مینۆ ڕوزەدار پێشتر لە ١ـی شوبات لە تاران دەستبەسەر کرابوو، لەو کاتەدا گواسترایەوە بۆ بەشی 1-Aـی دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسداران و دواتر گواسترایەوە بۆ بەشی ژنانی زیندانی ئێڤین. لە ٥ـی ئاداری ٢٠٢٥ بە کەفالەت ئازاد کرا.
دادگای شۆڕش لە مانگی نیسانی ساڵی ٢٠٢٥دا بە ١٤ مانگ زیندانیکردن و ٣٠ ملیۆن تومەن غەرامەکردن سزای مینۆ ڕوزەداری دا. ، ئەو سزایە بۆ ماوەی سێ ساڵ هەڵپەسێردرا.