مونا یوخەننا وەک سەرۆكی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ دەستبەكاربوو

لە ڕێوڕەسمێکدا فەرمانی هەرێمیی دەستبەکاربوونی مونا یەخەننا وەک سەرۆكی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ بە فەرمی واژۆ کرا.

ناوەندی هەواڵ

 

پاشنیوەڕۆی دوێنێ ٢ی حوزەیران، لە مەراسیـمێکدا بە ئامادەبوونی ڕێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، نێچێرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و بەنگین قاسم، سەرۆکی ئەنجومەنی دادوەری بە فەرمی واژۆ لەسەر فەرمانی هەرێمیی بۆ دەستبەکاربوونی مونا یوخەننا یاقۆ وەک سەرۆكی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ کرا.

لەدوای واژۆ کردنی فەرمانەکە، مونا سوێندی یاسایی خوارد و بە فەرمی بووە سەرۆكی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ.

ئەم مەراسیمی دەستبەکاربوونە لەکاتێکدا دێت کە لە دانیشتنی ١٨-٥-٢٠٢١ی پەرلەمانی کوردستان بە کۆی ٧١ دەنگ و زۆرینە مونا یوخەننا یاقۆ بە سەرۆكی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ هەڵبژێردرا.

 

ت.پ