کەژەکە: با نەورۆز بکەینە جەژنی گەلان و خەبات

کۆردیناسیۆنی کەژەکە سڵاوی لە چالاکییەکانی ٨ی ئادار کرد و داوای لە ژنان کرد لە ٨ی ئادار تا ٢١ی ئادار ببنە پردێک و ڕۆژی نەورۆز بکەنە جەژنی گەل و خەبات.

ناوەندی هەواڵ

 

کۆردیناسیونی کەژەکە دەستنیشانی کرد ئایدۆلۆژیایی ڕزگاری ژنان و چوار گوڵە نێرگزەکەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجالان بەنرخترین و جوانترین دیارییە و وتی: لە دەستی ئێمەدایە کە بەم دیارییەوە ژیانی خۆمان، ژنان، منداڵان، ژنانی گەنج بکەینە نێرگز. بکەینە بەهار، بکەینە نموونەی باخچەیەک. دڵخۆشین بەم شێوەیە پێشوازی لە بەهار دەکەین و بەم مانادارییەوە ڕاپەڕین و تێکۆشانی دامەزراندنی دیموکراسی و هیوامان بۆ ئایندە مەزن دەکەین.

 

ڕاگەیەندراوەکەی کۆردیناسیۆنی کەژەکە بەم شێوەیە:

"بە پەیامی مانیفیستۆی ڕزگاری ژنی سەدەی ٢١ی ڕێبەر ئاپۆوە پێشوازییمان لە ٨ـی ئاداری ئەمساڵمان کرد. ڕێبەر ئاپۆ ئەو سەردەمەی کە تێییداین وەک سەردەمی ڕێنساسی ژن و ڕووناکبوونەوەی ژیانی ئازاد هەڵسەنگاند و هەموو کاتەکانی وەرچەرخاندە سەر ٨ـی ئاردار، گوڵ و بەهار. سڵاو لە ڕێبەر ئاپۆ و مانیفیستۆکەیی دەکەین!

ژنان لە گۆڕەپانەکاندا بوون

ژنان کە گوییان لە مانفیستۆکە گرت لە ٨ـی ئاداردا پێشەنگایەتییان لە بانگەوازی "ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک" کرد و لە باکوور، تورکیا، باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا – ڕۆژئاوا، شەنگال، مەخموور، ڕۆژهەڵات، باشوور و ئەورووپا لە شەقام و گۆڕەپانەکاندا بوون. بە بڕیارداری ئازادی، دیموکراسی و یەکسانی لە کوردستان و ژنانی کورد لە لایەکەوە لە بەرانبەر توندوتیژییەکانی دەسەڵاتداری پیاوسالاری هەڵوێستی خۆیان نیشان دا، لە لایەکی دیکەوە بڕیارداری خۆیان بۆ پێشەنگایەتی لە پرۆسەی "ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک" دەرخست. لە تورکیا، سووریا و ئەورووپا ژن بە چاند، زمان و ڕەنگی جیاوازەوە لە یەکتر کۆبوونەوە. لە هەموو دەڤەرەکانی جیهان ژن لە دژی دەوڵەت-دەسەڵاتداری پیاو و زایەندپەرستی، لە دژی هێرشەکانی سەر ژن و منداڵان هەڵوێست، دەنگ و ڕاپەڕینی خۆییان بڵند کرد. وەک کەژەکە سڵاو لە هەموو ئەو ژنانە دەکەین کە لە شوباتەوە تا ٨ـی ئاداری بە چەندین چالاکی لە شەقامەکان، گۆڕەپانەکان هەموو ڕۆژێکییان دەکردە ٨ـی ئادار و ئەم ڕەنجە دیموکراسی و ئازدییە پیرۆز دەکەین!

 

ژنان لێپرسینەوە دەکەن

هەوڵ و هۆشیاری ئازادی ژنان، تێکۆشانێک کە سەدەی ٢١ ڕووناک و ماندار دەکات، لەگەڵ ئەم بەهارەدا دەستی پێکردووە. تێکۆشانی ژن هەڵگری ئەو هێزەیە کە ژیانی ڕۆژانە و جیهانمان بگۆڕێ. هەرخۆی لە ٨ـی ئاداردا ئەمەمان بینی کە دەنگی سنوربڕی لێگەڕینی ژنان، پێکەوە دەستی یەکییان گرت و بوون بە خاوەن چ هێزێک و چ جوانییەکیان ئافراند. زانابوونی ژنانی هۆشیار، ئەوانەی هەستان و ڕێپێوانیان کرد، هێزی ژنی سەرهەڵدان لەمڕۆدا خۆی بە ڕێکخراو دەکات و لێپرسینەوە لە دەسەڵاتداری پیاو دەکات، دەنگ هەڵدەبڕێت کە چ جۆرە ژیانێکی دەوێت،  درێژە بە خۆ ڕێکخرابوون دەدات. درووشمی "ژن، ژیان، ئازادی" لە دژی هەموو جۆرە توندوتیژییەکی پیاو، ئایدۆلۆژیا و کولتووری زایندپەرستی دامەزراند، بووە چەتر و بەرنامەی تێکۆشانی هاوبەش. ڕێبەر ئاپۆ پیاوسالاری لە ناخی خۆییدا کوشت و بووە هیوای ئازادیی ژنان. ڕێبەر ئاپۆ بەم ٨ـی ئادارەوە ئاستی تێکۆشانی ژنانی بڵندتر کرد و ئەرک و ڕۆڵی بۆ تێکۆشان مەزنتر کردەووە.

 

پێویستە گفتگۆ لەسەر مانیفیستۆی ڕزگاری ژنانمان بکەین

بە شۆڕشی ژن و ڕێنساسەوە سەردەم سەردەمی ئێمەیە. بۆئەوەی هەموو سەردەمەکە ببێتە سەردەمی ئێمە، دەبێت هەموو ڕۆژێک بە ماناداری ٨ـی ئادارەوە بژین و تێبکۆشین. بەو ماناییەی دەبێت ئێمە زۆر باشتر گفتوگۆی مانفیستۆی ڕزگاری ژنی ڕێبەر ئاپۆ بکەین، کە لەنێو سەخترین هەلومەرجی گۆشەگیری ئیمراڵییدا هەناسە و هێز دەدات بە ژنان و هەموو هێزی ژیان و تێکۆشانی بۆ ئازادی ژن تەرخان کردووە. بەرپرسیارێتی ئێستامانە بە چالاکی جیاواز، پەروەردە، کۆبوونەوە، وۆرک شۆپ و سیمینار گفتوگۆی بکەین، هەوڵی لێ تێگەشتنی بدەین و بۆئەمەش بە ئەرکی نوێی دەستپێشخەری تێکۆشان و ڕێکخستبوونمان هەستین. بانگەوازی لە هەموو ژنانی کودستان و جیهان دەکەین زۆر بە بەهێزییەوە لەم دەستپێشخەرییە تێبگەن و زیندووی ڕاگرن.

 

نەورۆز بگۆڕن بۆ جەژنی گەلان و جەژنی تێکۆشان

ژنان سەنگ و واتا دەدەنە ژیان، ئازادی، خۆیان و دەورووبەریان، جیهان ڕزگار دەکەن، ئازاد دەکەن، ڕووناک و جوان دەکەن، ڕێبەر ئاپۆ لە ئیمراڵییەوە چوار توێژی ئایدۆلۆژی ڕزگاری ژن و چوار گوڵە نێرگزی دیاری کردن. ئەم دیارە زۆر جوان و هێژایە، لە دەستماندایە بەم دیارییەوە ژیانی خۆمان، ژنان، منداڵان، ژنانی گەنج بکەینە نێرگز، بکەینە بەهار، بکەین بە نموونەی باخچەیەک، دڵخۆشین کە بەم شێوەیە پێشوازی لەم بەهارە دەکەین و بەم مانایەوە سەرهەڵدان و تێکۆشانی دیموکراسی و هیوای خۆمان بۆ ئایندە گەورە دەکەین.

 

لەسەر ئەم بنەمایە جارێکی دیکە ٨ی ئادار لە هەموو ژنان پیرۆز دەکەین، سڵاو لە دڵ، هۆشمەندی و چالاکی پڕ لە سەرهەڵدانیان دەکەین و بانگەوازییان لێ دەکەین لە ٨ی ئادارەوە تا ٢١ی ئادار ببنە پردێک و ڕۆژی نەورۆز بگۆڕن بۆ جەژنی گەلان و جەژنی تێکۆشان.