مەراسیمی پێنجەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی سلێمانی بەڕێوەچوو

پێنجەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی سلێمانی لە تەلاری هونەر لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو، وەک یەکەم فیلم، فیلمی "ماڵی دالیا" نمایشکرا کە باس لە ژنێکی گەنجی نەخۆشی داون دەکات.

سلێمانی

 

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی سلێمانی لە تەلاری هونەری شاری سلێمانی و بە بەشداری دەرهێنەر، ئەکتەر، هونەرمەند و میوانانی بیانی و ناوخۆیی لە مەراسیمێکدا دەستیپێکرد.

 

فێستیڤاڵەکە بۆ ماوەی ٧ ڕۆژ، لە ١٧-٢٣ی مانگ بەردەوام دەبێت، سەرەتای مەراسیمەکە بە گۆرانییەکی کوردی لەلایەن چوار هونەرمەندی ژنی چوار پارچەی کوردستان دەستیپێکرد، دوا بەدوای ئەوە چەند وتارێک پێشکەشکران.

 

وەک کۆتا بڕگەی مەراسیمەکە و یەکەم بڕگەی فێستیڤاڵەکە، فیلمی "ماڵی دالیا" نمایشکرا کە باس لە خەونی بەدی نەهاتووی ژنێکی گەنجی توشبوو بە نەخۆشی داون دەکات لە هەرێمی کوردستاندا.

 

فێستیڤاڵەکە تا ٢٣ی مانگ بەردەوام دەبێت، تێیدا ١٤٣ فیلم لە ٣٥ وڵاتەوە بەشدارن، ١١٦ فیلم کێبڕکێی بەدەستهێنانی ١٨ خەڵات دەکات، پەیامی فێستیڤاڵەکەش تراژیدیای کۆچ و شیرپەنجەی زەوییە.

 

ت.پ