منداڵکی ئاوارەی سوریا کتێبێک لەناو زبڵ هەڵدەگرێتەوە و دەیخوێنێتەوە

مناڵێکی ١٠ سەڵان بەهۆی هەبوونی شەڕ و ئاوارەبوونەوە لە مافە سەرەتاییەکانی بێبەش کراوە کە خوێندن و فێربوونە، ئاوات دەخوازێت بڕە پارەیەکی دەست بکەوێت و کتێبێک بخوێنێتەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

حوسێنی منداڵێکی ئاوارای سوریایە کە لە ئێستادا لە لوبنان نیشتەجێیە، کتێبێک لەناو زبڵ هەڵدەگرێتەوە و پاشان دەیخوێنێتەوە.

 

تۆڕە کۆمەڵیەتییەکان وێنەی منداڵێکیان داناوە بە ناوی حوسێنی لەکاتی هەگرتنەوەی خۆڵ و خاشاک و دەفری پلاستیکی کتێبێکی دۆزیوەتەوە و لە ناو خۆڵەکەدا دانیشتووە دەیخوێنێتەوە، وێنەکە لەلایەن هاوڵاتیەکەوە گیراوە کە ئەندازیارە بە ناوی ڕۆدریگێز ماگامسەوە.

 

ئەندازیارەکە وتی: باوەڕ بەوە ناکەم کە بینیوومە و وێنەیم گرتووە، چونکە منداڵەکە زیاتر لە ٧ خولەک بە سۆز و خۆشەویستییەوە بەناو کتێبەکەدا دەگەڕا وەک ئەوەی لە لاپەڕەکانیدا بەدوای شتێکدا بگەڕێت و بیەوێت بیخوێنێتەوە.

 

حوسێنی لە ڤیدیۆیەکدا کە بۆ میدیاکانی لوبنان قسەی کردووە دەڵێت: "ئەگەر ئەو کتێبەی لەناو زبڵەکەدا بووە هی من بووایە هەرگیز فڕێم نەدەدا، وە ئەگەر ڕۆژێک ببمە خاوەنی بڕە پارەیەک کتێبێک بۆ خۆم دەکڕم و دەیخوێنمەوە".

 

وێنەی حوسێنی خوێندنەوەی کتێبەکە لەناو دەفری خۆڵ و خاشاکدا لەلایەن پێشەنگانی پلاتفۆرمی پەیوەندی لە سوریا و لوبنانەوە بە باشی دەنگی دایەوە.

 

ساججان قازی وەزیری پێشووی لوبنان لە تویتەر لەسەر ئەو بابەتە دەڵێت: "پێشنیار دەکەم دەوڵەتی لوبنان  ڕەگەزنامەی حوسەینی بدات، کە منداڵێکی  ١٠ساڵەی سوریە و کتێبێکی دۆزیوەتەوە لە نێو پاشەڕۆکان، وە پێویستە دەوڵەتی لوبنان لەسەر ئەم بابەتە پەیامی مرۆڤایەتی هەبێت".

 

لە تویتەرەکەدا ڕیان ئەلمەسری نوسەر نوسیویەتی "ئەو منداڵە بۆشاییەکی بچوکی دۆزیوەتەوە بۆ فێربوون، کە یەکێکە لە سەرەتایترین مافەکانی، بەڵام به هۆی بێئاگای دەوڵەتانەوە لە مافی مرۆڤ بێبەشبووە لێی".

 

ت.پ