منداڵان لە ڕێگەی یاریکردنەوە کارامەیی بەدەستدەهێنن

لە ڕێگەی یاری گونجاوەوە منداڵان دەتوانن کارامەییەکانیان بەدەستبهێنن و ئاستی زیرەکییان بەرزببێتەوە.

ناوەندی هەواڵ

فەیسەڵی تەمەن ١١ ساڵ لەگەڵ زەهرای خوشکی و سیتیۆی برای لە ئەندەنوسیا بورجێکی لیگۆ دروست دەکات.

لە ڕێگەی یاریەوە منداڵان دەتوانن کارامەیی کۆمەڵایەتی دروست بکەن و هەست و سۆزەکانیان دەرببڕن و باوەڕبەخۆبوونی زیاتر بەدەستبهێنن.

ئەمانە پێکهاتە گرنگەکانن کە هەموو منداڵێک پێویستە بۆی دابینبکرێت و لە ڕێگەیەوە پشتگیری تەندروستی دەروونی بکات.

 

سەرچاوە: الیونیسف بالعربیة