"لە دژی ژەهراویبوونی خوێندکاران پێویستە چالاکی زیاد بکرێت"

دژ بە ژەهراویکردنی خوێندکاران لە قوتابخانەکانی کچان، خوێندکارانی ئێران داوای زیادکردنی خۆپیشاندان و چالاکییەکان دەکەن.

 

ناوەندی هەواڵ

 

ئەو ڕاپەڕینانەی لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دوای کوشتنی ژینا ئەمینی بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازاد" دەستی پێکرد، ماوەی حەوت مانگە بەردەوامە و بەرپرسانی حکومەت هەموو جۆرە فشارێک دەخەنە سەر خۆپیشاندەران.

 

یەکێک لە هێرشەکان ژەهراویکردنی خوێندکارانی کچانە لە قوتابخانەکاندا، تا ئێستا هیچ بەیاننامەیەک نەدراوە و ئەو قوتابییە کچانەی لە قوتابخانە ژەهراوی دەکرێن ڕەوانەی نەخۆشخانە دەکرێن و چارەسەر دەکرێن.

 

"لە دژی ژەهراویبوونی خوێندکاران پێویستە چالاکی زیاد بکرێت"

خوێندکاران لە بوشهەر و تاران بەیاننامەیەکیان سەبارەت بە هێرشە ژەهراوییەکان بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاند هێرشەکە تۆڵەکردنەوە بووە و دەڵێن: ئەم هێرشانە پێشتر ڕێکخراون و بە کردنەوەی قوتابخانەکان وەک تۆڵەکردنەوە لە دژی خوێندکارانی شۆڕشگێڕ ئەنجام دراون، پێویستە خوێندکاران چالاکییەکانیان لە دژی ئەو هێرشانە زیاد بکەن و خۆپیشاندانەکانیان لە قوتابخانەکاندا زیاد بکەن، ڕژێم باش دەزانێت کە خوێندکاران هێزی شۆڕشن بۆیە لە هەموو لایەکەوە هێرش دەکات.