گەل لە شەهبا پشتیوانییان لە ڕاپەڕینی جندرێس کرد

هاوڵاتیانی ناوچەی جندرێس کە کۆچیان بۆ کانتۆنی شەهبا کردووە، بە چالاکییەکی خۆپیشاندان پشتگیرییان لە ڕاپەڕینی جندرێس کرد.

 

شەهبا

 

کۆمەڵکوژیی لە دژی هاوڵاتیانی کورد لە ناوچەی جندرێسی داگیرکراوی عەفرین ئەنجامدرا، چونکە ئاگری نەورۆزیان کردەوەو خاوەنداریان لە جەژنەکەیان کرد، بۆیە لەلایەن چەتەکانەوە بە ناوی ئەل-شەرقیە کرنە ئامانج و چوار کەس لە خێزانێک شەهید بوون، ئەو شەهیدانە لەگەڵ گەلی عەفرین وەک شەهیدانی ئاگری نەورۆز ناونران، لەو ڕۆژەوەی کۆمەڵکوژییەکە ئەنجامدراوە  تا ئەمڕۆش لە ناوچەی جندرێسی داگیرکراو خەڵک لە سەرپێیە و لە دژی چەتەکانی دەوڵەتی تورک ڕاپەڕیون.

 

ئەمڕۆ خەڵکی جندرێس کە کۆچیان بۆ کانتۆنی شەهبا کردووە بە چالاکییەکی خۆپیشاندان پشتگیری خۆیان بۆ ڕاپەڕینی گەلی جندریس دەربڕی و کۆمەڵکوژییەکەی چەتەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەریان لە دژی چوار هاوڵاتی کورد لە جندرێس لە شەوی نەورۆزدا شەرمەزارکرد، خۆپیشاندان لە شارۆچکەی فافینی کانتۆنی شەهبا دەستیپێکرد، لە مەڕاسیمەکەدا کۆچبەرانی عەفرین و کەسوکاری شەهیدان و هاوڵاتیانی شەهبا ئامادەبوون و وێنەی شەهیدانی کۆمەڵکوژی نەورۆز و لقە زەیتوونەکانیان بەرز کردەوە، هەروەها ئاگر وەک سیمبۆلی ئازادی لە چالاکییەکەدا داگیرسێندراو سەرەتای چالاکییەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن لە گیانی شەهیدان تەرخان کرا.

 

بەهۆی ئاگری نەورۆزەوە کۆمەڵکوژیی لە جندرێس ئەنجامدرا

لە لایەن زیلان سیدۆ لەسەر ناوی خەڵکی جندرێس ڕاگەیەندراوێک خوێندرایەوەو دەربارەی کردەوەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر و گروپە چەکدارەکانی لە عەفرینی داگیرکراو، وتی: "دوای پێنج ساڵ لە داگیرکاریی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لە عەفریندا، ڕفاندن و کوشتن و تاڵانکردن بووەتە تایبەتمەندی گروپە چەتەکان، ئەو کۆمەڵکوژییەی کە لە ئێوارەی نەورۆزدا ڕوویدا ئەو ڕەگەزپەرستییە دەسەلمێنێت، شەهیدبوونی ئەو چوار برایە بەو مانایە دێت کە دەیانەوێت مۆمی ئاگری نەورۆز و مۆمی ئازادی بکوژێنەوە و بەرخۆدانی گەل بشکێنن، بەڵام خەڵکی عەفرین کە چیتر ناتوانن تەحەمولی کردەوەکانیان بکەن لە دژی جەلادەکان ڕاپەریون و داوای لێپرسینەوەی ئەو تاوانبارانەیان کرد".

 

بە ڕۆحی شەهیدانی نەورۆز عەفرین ڕزگار دەکرێت

زیلان سیدۆ لە ڕاگەیەندراوەکەدا جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ژنان لەم ڕاپەڕینەدا ڕۆڵێکی سەرەکی و گرنگیان بینیوە و وتی: "ژنان لەم ڕاپەڕینەدا ڕۆڵی سەرەکیان بینی و هەروەها دەوڵەتی تورک و چەتەکانی ڕێگەیان نەدا خەڵکی جندرێس بەشداری خۆپیشاندانەکە بکەن و ناچاریان کردن ئاڵای تورکیا لەسەر چادری سەرەخۆشی بەرز بکەنەوە، . بۆیە داوا لە گەلەکەمان لە جندرێس و عەفرین بە گشتی دەکەین کە هۆشیار بن و نەکێشرێنە ناو فێڵەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر و چەتەکانییەوە، پێویستە داگیرکاریی کۆتایی پێبێت و پێویستە عەفرین بۆ گەلەکەی بگەڕێندرێتەوە، داواش لە هەموو ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەکەین کە ئەرکی مرۆیی و ئەخلاقی و یاسایی خۆیان جێبەجێبکەن بۆ پاراستنی گەلی عەفرین لە کۆمەڵکوژییەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر، هاوکات داوا لە هێزەکانی سوریای دیموکراتیک و یەپەگە و یەپەژە و هێزەکانی ڕزگاریی عەفرین دەکەین کە ئازادی بکەن، شەهیدانی نەورۆزی جندرێس لە ساڵی ٢٠٢٣دا شەهیدی کوردستانن و هێڵیان دەبێتە بنەمای ڕزگارکردنی عەفرین".

خۆپیشاندانەکە بە دروشمی "شەهید نامرن"، "بژی بەرخۆدانی جندرێس" کۆتایی هات.