تاڵیبان ڕێگری لە ناڕەزایەتی ژنان دەکات لە ئەفغانستان

تاڵیبان ڕێگری لە ژنانی ئەفغانستان دەکات بۆ نیشادانی ناڕەزایەتییەکانیان و هێرش دەکاتە سەر ژنان

ناوەندی هەواڵ

گروپێک لە ژنان لە کابولی پایتەختی ئەفغانستان ڕۆژی پێنجشەممە پێش ئەوەی لەلایەن دەسەڵاتدارانی تاڵیبانەوە بەزۆر بڵاوەیان پێبکرێت، یەکەم خۆپیشاندانیان بۆ پشتیوانی لە خۆپیشاندانەکانی ئێران ئەنجامدا.

 

گردبوونەوەکە لە کاتێکدایە کە ناڕەزایەتیی سەرتاسەری لە وڵاتی دراوسێ بە هۆی گیانلەدەستدانی ژنێکی لاو بە ناوی مەهسا ئەمینی درێژەی هەبوو، لە کاتێکدا لە لایەن پۆلیسی ئەخلاق لە تاران دەستبەسەر کرابوو بە بیانووی نەپۆشینی حیجابی گونجاو.

 

شایەتحاڵەکان لە کابول رایانگەیاندووە کە نزیکەی ٣٠ چالاکوانی ژن بە باڵاپۆشەوە لە دەرەوەی باڵیۆزخانەی ئێران گردبوونەوە و دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی"یان دەوتەوە، ئەو دروشمانەی لە کاتی ناڕەزایەتییەکانی ئێراندا بەکاردەهێنرێن، هەروەها دروشمەکانیان  بەدەستەوە بوو کە لەسەریان نووسرابوو "ئێران تەواو، ئێستا نۆرەی ئێمەیە!" و "لە کابولەوە بۆ ئێران بڵێن نا بۆ دیکتاتۆریەت!"

 

هێزە ئەمنییەکانی تاڵیبان بۆ بڵاوەپێکردنی گردبوونەوەکە بە تەقەکردن لە ئاسمان و دڕاندن و فڕێدانی دروشمەکانی دەستیان هێرشیان کردە سەر ژنە ناڕازییەکان، دواتر ڕێکخەران ڕایانگەیاند کە ئەم خۆپیشاندانە بۆ نیشاندانی "پشتیوانی و هاوسۆزی" لەگەڵ گەلی ئێران و ژنانی ئەفغانستان بەڕێوەچووە.

 

تاڵیبان لە دوای گەڕانەوەی بۆ سەر دەسەڵات ساڵێک لەمەوبەر، ژنانی ناچارکردووە کە رووخساریان لە شوێنی گشتی دابپۆشن و بە زۆرێک لە کارمەندانی کەرتی گشتیی ژنیان راگەیاندووە کە لە ماڵەوە بمێننەوە و لە کارەکانیان دووریان خستنەوە، هەروەها وەزارەتی جێگر و فەزیلەتی گروپەکە داوا لە ژنان دەکات گەشتی دوور و درێژی رێگاوبان ئەنجام نەدەن مەگەر خزمێکی نزیکی پیاو یاوەرییان نەبێت.

 

بزووتنەوەی تاڵیبان ڕێگری لە کچانی هەرزەکار لە ئەفغانستان کرد کە لە خوێندنی ناوەندی درێژە بە خوێندن بدەن، ئەو سنووردارکردنانە چالاکوانان و خوێندکارانی تووڕە کردووە و بانگەوازی بێوچانی نێودەوڵەتی بۆ تاڵیبان لێکەوەتەوە.

 

ناڕەزایەتییەکان لە ئێران لانیکەم ٨٠ شار و شارۆچکەی گرتۆتەوە، پۆلیس گازی فرمێسکڕێژ و لە هەندێک حاڵەتدا تەقەمەنی زیندوویان بەکارهێناوە بۆ دامرکاندنەوەی ئەو ناڕەزایەتیانەی کە داوای کۆتاییهێنان بە زیاتر لە چوار دەیەی دەسەڵاتی رژێمی ئێران دەکەن.

 

میدیاکانی دەوڵەتی ئێران ڕایانگەیاند، لە خۆپیشاندانەکاندا ٤١ کەس کوژراون کە ئەندامی پۆلیس و میلیشیایەکی لایەنگری حکومەتن، هەرچەندە تاقمەکانی مافی مرۆڤی ئێران ئاماری زۆرتریان ڕاگەیاندووە.