مەغریب، ژنێکی تەمەن ٧٠ ساڵ لەلایەن کوڕەکەیەوە خنکێنرا

دوو تاوان شەقامەکانی مەغریب دەهەژێنێت، ڕۆژی ٨ی ئاب ژنێکی تەمەن ٧٠ ساڵ لە شاری مەکنەسی باکوری مەغریب لەلایەن کوڕێکیەوە دەخنکێنرێت.

ناوەندی هەواڵ

 

لە شاری مەکنەسی وڵاتی مەغریب کوڕێکی بکوژ دایکی بە وایەری تەلەفزیۆن دەخنکێنیت، ئەم ڕووداوە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەوە و ناڕەزایەتی لێکەوتەوە.

 

بەپێی ڕۆژنامەی " Hespress"ی ناوخۆیی، تۆمەتبارەکە تەمەنی نزیکەیی ٤٠ ساڵە و ماوەیەک لە ئیسپانیا ژیاوە، پاش ئەوەی تووشی نەخۆشیی دەروونی بووە، گەڕاوەتەوە بۆ مەغریب.

 

بەپێی ئەو ڤیدیۆیانەی لە شوێنی ڕووداوەکە بڵاوکراونەتەوە، باسکراوە کە بکوژەکە نەخۆشی دەروونی هەبووە و دایکی خنکاندووە، هاوڵاتیانیش داوایان لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە کە ژمارەی نەخۆشخانە دەروونیەکان زیادبکرێت بەهۆی زۆری ڕێژەی نەخۆشانی دەروونییەوە.

 

لە ماوەی هەفتەیەکدا لە وڵاتی مەغریب دوو تاوانی هەمان شێوە ئەنجامدراون، یەکێکیان لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا پۆلیسی ئەو وڵاتە بکوژێکیان دەستگیر کردووە کە دایکی کوشتووە و پاشان سەری لە لاشەی کردووەتەوە، دووەمیشیان خنکاندنی ژنێکی ٧٠ ساڵە لەلایەن کوڕەکەیەوە.

 

ت.پ