مەغریب پلانی کاری ژنان و ئاشتی و ئاسایشی دەستپێکردووە

لە مەغریب بەرنامەی کاری ژنان و ئاشتی و ئاسایش کە بە ئامانجی بەرزکردنەوەی یەکسانی جێندەری و بەشداری ژنانە لە پۆستەکانی بڕیارداندا دەستی پێکرد.

مەغریب

 

ڕادەستکردنی فەرمی یەکەم پلانی کاری نەتەوەیی لە مەغریب لەجێبەجێکردنی بڕیاری ١٣٢٥ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکاندایە کە زیاتر لە سێ ساڵی خایاند لە ئەنجامی ڕاوێژکردنەکاندا، پێشکرشکردنی ئەم پلانە وەک دەربڕینێکی بەرچاوە لە پابەندبوونی مەغریب بە یەکسانیی ڕەگەزی و بڕوابوونی بە ئەجێندای ژنان و ئاشتی و ئاسایش توخمێکی بنەڕەتییە بۆ پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی.

 

بڕیاری ١٣٢٥ی ژنان، ئاشتی و ئاسایش بە کۆی دەنگ لەلایەن ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە لە ٣١ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٠٠ پەسندکرا و داوای لە نەتەوە یەکگرتووەکان و هەموو وڵاتانی ئەندام کرد بۆ وەستانەوە لە بەرامبەر کاریگەری "ناهاوسەنگ" شەڕی چەکداری لەسەر ژنان.

 

شایانی باسە مەغریب بوو بە یەکێک لە یەکەم وڵاتەکانی باکووری ئەفریقا کە پلانی کاری ژنان و ئاشتی و ئاسایشی پێشکەش کرد.