مای ساتۆ: دەبێت سزای لەسێدارەدانی شەریفە محەمەدی هەڵبوەشێتەوە
ڕاپۆرتدەری تایبەتی نەتەوەی یەکگرتووەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ئێران، پەسەندکردنی سزای لەسێدارەدانی شەریفە محەمەدی شەرمەزارکرد و وتی: دەبێت سزای لەسێدارەدانی شەریفە محەمەدی هەڵبوەشێتەوە.

ناوەندی هەواڵ
مای ساتۆ، ڕاپۆرتدەری تایبەتی نەتەوەی یەکگرتووەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ئێران، لەسەر ماڵپەڕی فەرمی خۆی، دەربارەی پەسەندکردنی سزای لەسێدارەدانی شەریفە محەمەدی لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە، پەیامێکی بڵاوکردەوە.
مای ساتۆ، پەسەندکردنی سزای لەسێدارەدانی شەریفە محەمەدی شەرمەزارکرد و وتی: شەریفە محەمەدی هەموو تۆمەتەکانی ڕژێمی ئێرانی ڕەتکردووەتەوە، لە بەرانبەردا، دادگای باڵای ئێران بەبێ هیچ بەڵگەیەک بڕیاری لەسێدارەدانەکەی پەسەندکردووە، شەریفە محەمەدی لە دیداری پارێزەرانی بێبەشکراوە، لەکاتی لێکۆڵینەوەدا ڕووبەڕووی ئەشکەنجە بووەتەوە. هەروەها بۆ ماوەی ٥ مانگ لە گۆشەگی تاکەکەسییدا ماوەتەوە. داوا دەکەین، سزای لەسێدارەدانی شەریفە محەمەدی هەڵبوەشێتەوە.