مەڕاسیمی پەرتووکی "مانیفێستۆی کۆمەڵگەی کۆمیناڵی دیموکراتیک" بەڕێوەچوو

لە مەڕاسیمێکی شکۆمەندانەدا، پەرتووکی "مانیفێستۆی کۆمەڵگەی کۆمیناڵی دیموکراتیک"ی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، بە ئامادەبوونی بەشک لە چالاکوان و کەسانی سیاسەتمەدار، بڵاوکرایەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

سلێمانی_ ئەمڕۆ، لە ڕێکخراوی ئازادبوون، لە شاری سلێمانی، مەڕاسیمی بڵاوکردنەوەی پەرتووکی " مانیفێستۆی کۆمەڵگەی کۆمیناڵی دیموکراتیک"ی ڕێبەری گەلی کورد " عەبدوڵا ئۆجالان " بە ئامادەبوونی بەشێک لە چالاکوانان و سیاسەتمەدار و نوسەرانی کورد، بەڕێوەچوو. 

 

سەرەتای مەڕاسیمەکە بە خولەکێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد، پاشان سەردار ستار ، ئەندمی ئەکادیمیایی شەهید دکتۆر سیروان، خوێندنەوە بۆ پەرتووکی " مانیفێستۆی کۆمەڵگەی کۆمیناڵی دیموکراتیک"ی ڕێبەری گەلی کورد " عەبدوڵا ئۆجالان "کرد، دواتر بەشێک لە ئامادەبوان پرسیار و سەرنجەکانیان ئاڕاستەکرد. 

 

سەردار ستار، ئاماژەی  بە پڕۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتی کرد، وتی: ڕێبەری گەلی کورد لەڕێگەی مانیفێستۆوە هەوڵی پڕۆسەی ئاشتی دەدات، مەنیفێستۆ ئاماژەیە بۆ ئەوەی ڕێبەر ئقپۆ ڕێبازێکی هەڕەمەکی پێشکەش ناکات، بەڵکوو حەرەکەی ئاپۆی لەسەر مانیفێستۆکان بەڕێوەدەچێت، سەرەتا تەواوی ئەو کەسانەی هەوڵیان بۆ وەرگێڕان چاپی ئەم مانیفێستۆیەکرد جێگەی ڕێز و دەستخۆشین، ڕێبەر ئاپۆ لە دوای ئەسیربوونی دەست بە قۆناغەکانی مانیفێستۆکردووە، هەر لە پێنجبەرگەکەی مانیفستۆی ڕێبەر ئاپۆ بە دورودرێژی لەسەر تەواوی پرسەکانی کورد ڕاوەستە دەکات، ئەم نایفێستۆیە ئەگەر لێیتێنەگەین دەبێت بۆ تەواوی مانیفێستۆکانی دیکە بگەڕەینەوە، جیاوازی ئەم مانیفێستۆیەی کە هەیە جیاوازتر لە پێنج بەرگەکەی دیکەی تاکە مانیفستۆیە بۆ حەرەکەتی پئاپۆی نێردراوە، ئەمە مانیفستۆی یەکەمجار و یەکەم بەشی بۆ هاوڕێیانی کۆنگرە نارد تا تێبینی و سەرنج بگەرێتەوە، دواتر تەواوی تێبینییەکانی کۆکردەوە و پیاچونەوەی کردوو و دواتر دووەم بەشدا دەوڵەتی تورک ڕێگەی نەدەدا مانیفستۆکە بگاتە دەستمان، بۆیە لە پێشەکیدا باسی لێوەدەکەین،  ئەم مانیفستۆییە تەواوی قسەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلانە، لەم مانیفستۆیەدا جەخت لە دیموکراتییەت دەکات، لە مانیفێستۆکەدا ڕێبەر ئاپۆ بە ئەگەر قسەکان دەکات ناڵێت سەد لەسەد ئەم کارانە دەکەین بەڵکو ئەگەرێک بۆنتێبینی و گۆڕانکارییەکان دەهێڵێتەوە.

 

وتیشی: لەسەر پرس و کێشە کۆمەڵایەتییەی و پرسەکانی ژن لەبەشێکدا دەدوێت، هەروەها دەڵێت یەکێک لە کۆمۆنالیستەکان حەزرەتی محەمەدە، یان وەک فەیلەسوفێک بەناوی دەکات، هەروەها ئێمە حەرەکەیەکی کۆمینبوونە کە فکرو فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆیە پاشان لەسەر دەوڵەت ڕێبەر ئاپۆ چندین پەیامی هەیە لە کتێبەکەدا، هەروەها لە بەشی کۆتای کتێبەکەدا بەشی ڕێنمای و گۆڕقنکارییە بۆ خوێنەران، باس لە ڕێکخستن و پەیامی بۆ کاری ڕێکخستنی دەدات، واتە چۆن ڕێکخستنی ئاپۆی کار و خەبات بکەن. 

 

" ژنان لەڕێگەی ئەم مانیفستۆیەوە دەزانن چۆن خەبات بکەن لە پێناو ئازادید" 

دڵسۆز زەنگە، داکۆکیکار لە مافەکانی ژنان، ئاماژەی بەوەکرد،   هەموو گەلی کورد چاوەڕێی مانیفستۆکەی ڕێبەر ئاپۆبوو، وتی: لەناو مەنیفستۆکەدا ئاماژە بە ڕۆڵی ژن و پێگەی ژن کراوە، ڕێبەر ئاپۆ پەیام و ڕێگە چارەسەری لە مەنیفستۆکەدا بۆ ژنان و گەلی کورد هەبووە، هەروەها لەناو پەرتوکەکەد باس لە ڕێکخستنی ژنان لە چوارچی ئاشتیدا کراوە،هەروەها باس لە پرۆسەی ئاشتی دەکرێت تا بە ئاشتیانە خەبات و تێکۆشان بکرێت. 

 

لە کۆتاییدا وتی: ژنان لە ئێستادا پێویستیان بە چۆنیەتی خۆڕێکخستنهەیە، لەڕێگەی منفستۆکەی ڕێبەرەوە خۆمان بەڕێکخستن بکەین چونکە ژن ژیانە و پەروەردەکەری کۆمەڵگەیە، هەروەها پێویستە ئەو پەرتووکە ژنان خوێنەریبن و کاری لەسەر بکەن.

 

" لە ڕێگەی ئەو مانیفستۆیەوە پێویستە ژنان خۆیان بەڕێکخستن بکەن"

ڕۆزا حەسەن، نوێنەری کۆنگرەی ستار لە باشووری کوردستان، وتی: مەنیفێستۆی ڕێبەر ئاپۆ لە چوارچێوەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک لە ئێستادا لەبەردەستی تەواوی کۆمەڵگەی کوردیدا هەیە، لە ڕێگەی ئەم مەنیفستۆیەوە تەواوی کۆمەڵگەی دیموکراتیک شیدەکاتەوە ڕێگەو چارەسەرییەکانی بۆ دیاریکردوین، بەتایبەت لە ناو ئەم پەرتوکەدا باس لە خۆبەڕێکخستنی کۆمەڵگە و لە ناویدا ژنان دەکات، لە ناویدا ژنان بە ڕێگەی دیموکراتیک لە ناو کۆمەڵگەی خۆیان بەڕێکخستن بکەن، لە کۆمیناڵدا دەتوانێت ڕۆڵی هبێت، هەروەها پرسی ئازادی ژنی کورد لە ناویدا بوونی هەیە، لە مێژووە وە تا ئێستە ڕامانەکان بۆسەر ژنی کورد هەیە، هەروەها ڕێبەر ئاپۆ لەناودا باس لە ڕۆڵی ژنی کورد لە مێژوودا دەکات و باس لەوەدەکات توانای ژنان بۆ بەڕێکخستنکردن هەیە، هەروەها ژنان دەتوانن خۆیان و کۆمەڵگەکەیان خۆیان بەڕێکخستن بکەن و خۆیان لە توندوتیژییەکان بپارێزن.

 

لە کۆتاییدا وتیشی: ئێمەی ژن پێویستە لەسەر ئم مانیفستۆیە خۆمان بەڕێکخستن بکەین و خۆمان پەروەردەبکەین، ببێتە ڕێگەی ئازادیتەواوی ژنانی جیهان، بەڕاستی ئێمە بەختێکی مەزنمان هەیە کە ڕێبەر ئاپۆ ئەم پەرتوکەی بۆ ئێمە ناردووە، هیوای تەمەنێکی درێژ  بۆ ڕێبەر ئاپۆ دەخوازم.