ماریا ڕۆسی لە ئیتاڵیا: با پشتیوانی شۆڕشی ژنان بکەین

لەگەڵ پێشکەوتنی بەرخۆدانی ژنان لە ڕۆژئاوای کورستان لە دژی هێرشەکان، پشتیوانی ژنانی ئینتەرناسیۆنالیستیش بەردەوامە.

هێلین خۆبوون

 

ئیتاڵیا- ماریا ڕۆسی  لە ڕێتێ جینی ئیتالیا، پەیامی پشتیوانی بۆ ژنانی کورد ناردو بەرخۆدانی کۆبانێی بە بیرهێنایەوە و باوەڕی خۆی بە تیکۆشانی ژنان نیشاندا.

 

ماریا ڕۆسی ڕایگەیاند کە کۆبانێ بۆ ئەوان ڕەمزی بەرخۆدانی دژی داعش بووەو وتی: لەم ڕۆژانەدا کە گۆڕانکاری لە هەموو سووریا ڕوودەدات، جارێکی دیکە کۆبانێ لەژێر هێرشی دەوڵەتی تورکیادایە، هەروەک چۆن ئەوکات خۆبەڕێوەبەری  باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئێمەیان پاراست، تا ئەمڕۆش ئێمەیان پاراستووە پێویستە ئێمەش ئێستا ئەوان بپارێزین.

 

"کۆبانێ ئیلهامبەخش بووە بۆ هەموو جیهان"

ماریا ڕۆسی ئاماژەی بەوەدا کە بەرخۆدانی کۆبانێ نەک تەنها بە ئازادی ژنان، بەڵکو بە ژیانێکی فرە چەشنەیی، ژیناێکی ئیکۆلۆژییک کە خەڵکانێک خاوەن زمان و نەتەوەی تەواو جیاواز لەسەر راستییەکی وەها گرنگ، ئیلهامبەخش بووە بۆ هەموو جیهان.

 

 ماریاهۆکاری پێویستی پاڵپشتی بۆ ژنانی بەرخۆدێرو پاڵپشتییەکەی، بەم قسانە دەربڕی: زۆر گرنگە ئەم بابەتە بهێنینە پێشەوە، بەتایبەت لەسەر ئەو خاکەی کە ماوەیەکی زۆرە بەدەست شەڕەوە دەناڵێنێت، بژی کۆبانێ، بژی بەرخۆدانی کۆبانێ، بژی ڕۆژئاوا و ژن، ژیان، ئازادی.