مانگرتنی بنەماڵەی شەنیاشار بۆ دادپەروەری لە ڕۆژی ٢٩٢ دایە

مانگرتن بۆ "دادپەروەری" کە لەلایەن ئامینە شەنیاشار و کوڕەکەیەوە بەڕێوەدەچێت لە ٢٩٢ ڕۆژیدا بەردەوامە.

ڕەحا

 

مانگرتن بۆ "دادپەروەری" ئەمینە شەنیاشار، کەلە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨دا هاوژین و دوو کوڕەکەی لە ئەنجامی هێرشێکی پاسەوان و خزمەکانی ئیبراهیم هەلیل یەڵدزی نوێنەری ئاکەپە کوژران، لەگەڵ فەرید شەنیاشاری کوڕیدا لە ڕۆژی ٢٩٢دا بەردەوامە، بەهۆی کۆتایی هەفتەوە مانگرتنەکەیان لە ماڵی خۆیان لە ناوچەی سوروچی ئورفا درێژە پێدەدەن.

 

بنەماڵەی شەنیەشار لەسەر هەژماری میدیایی ئیرەنج ساگکان، سەرۆکی گشتی یەکێتی ڕێکخراوەکانی تورکیا و وەزارەتی داد پەیامێکیان بڵاوکردەوە، "ئێمە باوەڕیمان هەیە و سوورین لەسەر بڕیارەکەمان، ئێمە ئەم بێ یاساییە لە ئورفا بنەبڕ دەکەین چونکە ئێمە خاوەن مافین، سەرکەوتن بۆ ئەوانەی لە دژی زوڵم و زۆرداری بەرخۆدان دەکەن".

 

ت.پ