مامۆستایەکی زانکۆی ئەندیمشک لەگەڵ هاوسەرەکەی دەستگیرکران

ئارەزوو ڕەحیمزادە، مامۆستای زانکۆی ئەندیمشک لە ئێران، بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٦ی تەمووز لە ماڵەکەی خۆیدا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئیرجییەوە دەستگیرکرا. ناوەندی هەواڵ

ئارەزوو ڕەحیمزادە، مامۆستای زانکۆی ئەندیمشک لە ئێران، بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٦ی تەمووز لە ماڵەکەی خۆیدا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئیرجییەوە دەستگیرکرا.

ناوەندی هەواڵ

 

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هرانا، کاتژمێر شەشی بەیانی ڕۆژی سێشەممە ٦ ی تەمووز، ئارەزوو ڕەحیمزادە و ڕامین بێرانوەندی هاوسەری لە بنکەی ئاسایشی ئەبۆلفەزڵ ئەلعەباس لە خوورستان لە ماڵەکەی خۆیاندا لە ئەندیمشک لەلایەن چەند ئاسایشێکی ئەمنییەوە دەستگیرکراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

لە کاتی دەستگیرکردنیاندا هێزەکانی هەواڵگری یوخسیرلەی ئیڕجی ماڵەکەیان پشکنی و دەستیان بەسەر کەلوپەلی کەسییەکانیاندا گرت، کە بریتی بوون لە کۆمپیوتەر و مۆبایل و لەگەڵ خۆیان بردیانن .

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستگیرکردن و شوێنی گرتن و تۆمەت بۆ ئەو دوو هاوسەرە لەئارادا نییە.