مامۆستایانی ئیدلب بەهۆی کەمی مووچەوە واز لە فێرکردن دەهێنن

ژمارەیەکی زۆر لەمامۆستایانی ئیدلب بەهۆی نەبوونی پاڵپشتی دارایی بۆ زۆربەی خوێندنگاکان و کەم دەرامەتی واز لە فێرکردن و دەهێنن و دەست بە کاری دیکە دەکەن.

ژمارەیەکی زۆر لەمامۆستایانی ئیدلب بەهۆی نەبوونی پاڵپشتی دارایی بۆ زۆربەی خوێندنگاکان و کەم دەرامەتی  واز لە فێرکردن و دەهێنن و دەست بە کاری دیکە دەکەن.

 

سوهێر ئەل-ئیدلبی

ئیدلب- کەرتی پەروەردە لەباکوری سوریا ڕووبەڕووی گرفت دەبێتەوە بەتایبەتی نەبوونی پشتیوانی دارایی بۆ زۆربەی خوێندنگاکان کە بووە هۆی ئەوەی زۆرێک لەمامۆستایانی ژن واز لەخوێندن و فێرکردن بهێنن و دەست بەکاری تر بکەن بۆ بژێوی ژیانیان.

 

مامۆستا ئەفرا ئەل محەمەدی تەمەن ٢٩ ساڵان کە لە خان شێخوون کۆچی کردووە و ئێستا لە کیلی نیشتەجێیە، پاش ئەوەی بێ هیوا بووە لە پێشخستنی پەروەردە لە ناوچەکەدا، دەستی بە کاری دیکە کردووە، ئەفرا ئاماژەی بەوەکرد کە ماوەی زیاتر لە ساڵێکە خۆبەخشانە و بێ پارە لە پەروەردەدا کار دەکات و بەردەوامیشی دا: " من هەر سێ منداڵەکەم بە تەنیا لە ماڵەوە بۆ ماوەیەکی درێژ بەجێدەهێڵم تا خوێندنگە تەواو بەێت لە کۆتایدا بڕیارم دا بە دوای کارێکی تردا بگەڕێم بۆ باشترکردنی باری ئابووریم. من زۆر نیگەرانم دەربارەی پشتگوێخستنی بارودۆخی پەروەردە لە هەرێمەکە کە کاریگەری لەسەر داهاتووی هەموو نەوەکان دەبێت".

 

"من لە ئینتەرنێت گەڕام و کارم بەم شێوەیەم دۆزیەوە"

مامۆستا سەفا ئەلئەسغەر تەمەن ٣٣ ساڵ ئەوەی خستەڕوو کە نەیویستووە واز لە فێرکردن بهێنێت چونکە کارێکی مرۆییە سەرەڕای ناڕەزایی بەرامبەر بە دۆخی مامۆستایان لە ئەنجامی پشتگوێخستن و نەبوونی پشتیوانی، وتیشی: "دوای دروستکردنی ژمارەیەک ئەکاونت لە سەرهێڵ و چونە ناو بەرنامەی چاتکردنی گروپ، توانیم کارێکی پشتگیریکەر بۆ پیشەکەم بدۆزمەوە بە ئیستغلالکردنی ئینتەرنێت و کۆکردنەوەی پارەی دیجیتاڵ کە دواتر دەیانگۆڕم بۆ سەرمایەی ڕاستەقینە".

 

"من بە هەقدەستی خۆم چوار منداڵەکەم بەخێو دەکەم"

ئەساڵە حەمدان تەمەن ٣٠ ساڵ دوای ئەوەی ڕۆژانە کاری وانە وتنەوەکەی تەواو کرد چوو بۆ قاوەخانەیەک ئەسالا حەمدان، وتیشی: مێردەکەی ماوەی پێنج ساڵە دەستگیرکراوە و وتی: "من بەتەنها هەر چوار منداڵەکەم بەخێو دەکەم، ژیان زۆر سەخت بووە و بەهۆی کەمی دەرماڵەی مۆستایی ناچار بووم واز لە فێرکردن بهێنم و بڕۆم بۆ کارێکی تر بۆ ئەوەی بتوانم بژێوی خۆم و منداڵەکانم دابین بکەم".