لیژنەی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار ڕووداوەکانی کەناراوەکان شەرمەزار دەکات
لیژنەی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار ئەو هێرشانەی کە ناوچەکانی کەناراوەکانی سووریایان کردۆتە ئامانج، شەرمەزار کرد و جەختی لەوە کردەوە هێرشەکان بۆ سەر ناڕەزایەتییە ئاشتیخوازەکان لە شارەکانی لازقییە، تەرتووس، جەبلە و حومس "تاوانی جەنگ و تاوانی دژ بە مرۆڤایتین.
ناوەندی هەواڵ
کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار حکومەتی کاتی سووریای ڕاستەوخۆ بە بەرپرسیاری ئەو ڕووداوانەی زانی کە چەند ناوچەیەکی کەناراوەکانی سووریا گرتووە و داوای لە بۆچوونی گشتی و ڕێکخراوەکانی ژنان کرد، کە بێدەنگ نەبن و هەوڵەکانیان یەکبخەن بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو پێشێلکارییانە.
ئەمڕۆ ٢٩ی کانوونی یەکەم، کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و شەرمەزاری ئەو هێرشانەی کرد کە ناوچەکانی کەناراوەکانی سووریایان کردە ئامانج، لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، وەک دەزانرێت، کۆمەڵگەی عەلەوییەکان لە لازقیە، تەرتوس، جەبلە و حومس، ناڕەزایەتیی ئاشتیانەیان ڕێکخست، بەهۆی خواستی فیدرالیزم و خۆبەڕێوەبردنیانەوە، هەزاران کەس بەشدارییان لەو خۆپیشاندانانەدا کرد، ژنانیش ڕۆڵێکی دیاریان هەبوو، لەگەڵ ئەوەشدا، جارێکی دیکە لەلایەن جیهادییەکانی سەر بە حکومەتی کاتی سووریاوە هێرشی دڕندانەیان کرایەسەر، لە ئەنجامدا دەیان کەس کوژران، سەدان کەس دەستگیرکران، کەسانی دیکەش بریندار بوون، ئێمەش بە ڕێزەوە ئەو کەسانە لەبیر ناکەین کە بوونە قوربانی ئەم پێشێلکارییە ناڕەوایانە و بە تایبەتی ئەو ژنانە لەبیر ناکەین کە بەشدارییان لە ناڕەزایەتیرکاندا کردووە و پێشەنگایەتیان کردووە، دووپاتی دەکەینەوە، کە بەردەوام دەبین لە خەباتەکانیان.
ئاماژە بەوە کراوە، خەڵک بە باشی دەزانن کە جیهادییەکانی هەتەشە ڕاستەوخۆ تەقەیان لە ناڕەزایەتیدەران کردووە و تانکیان بەکارهێناوە بۆ بڵاوەپێکردنیان و ژمارەیەکی زۆریشیان کوشتووە، بۆ ئەوەی ئەم پێشێلکارییانە نەگاتە بۆچوونی گشتی، هێرش کرایە سەر ڕۆژنامەنووسان و دەست بەسەر کامێراکانیاندا گیرا، ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو تاوانانە لەبەرچاوی تەواوی جیهاندا ئەنجامدەدرێن و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی و تاوانی جەنگ پێکدەهێنن و حکومەتی کاتیش بەرپرسیارێتی ڕاستەوخۆی ئەو هێرشانە لە ئەستۆ دەگرێت.
ڕوونیکردەوە، لە کاتێکدا خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا هەوڵی زۆر دەدات بۆ دامەزراندنی سووریایەکی ئاشتیانە و ناناوەندیل، ئەم هێرشانە جێگای قبوڵ نین و گورزێکی وێرانکەرن لە پرۆسەی دیالۆگ، هەروەها دەبێت ئێستا حکومەتی کاتی درک بەوە بکات کە سووریا لە گەلانی زۆر پێکدێت، هەر گەلێک ئارەزووی ئەوە دەکات بە پێی شێواز و ئیرادەی خۆی بژی، هەموو هەوڵێک بۆ سەپاندنی جێبەجێکردنی یاسای شەریعەتی ئیسلامی، وەک ئەوەی جیهادیەکان داڕێژراون، لە چوارچێوەی سیستەمێکی لەو شێوەیەدا دەبێتە هۆی کۆمەڵکوژی و شەڕی خێڵەکی و شەڕی ناوخۆ، کە تەنها ئاژاوە و توندوتیژی بەدوای خۆیدا دێنێت.
دووپاتی کردەوە، کە ڕژێمی جیهادی پێشێلی هەموو هەوڵ و چارەسەرێکی ئاشتیخوازانە دەکات، لە هەر شوێنێکەوە سەرهەڵبدات، بۆیە حکومەتی گوازراوە بەرپرسیارێتی ڕاستەوخۆ لە ئەستۆ دەگرێت لە هەموو ئەو دەرئەنجامانەی کە سووریا دەخەنە ناو قەیرانێکی قووڵەوە، بونیادنانی سووریایەکی ناناوەندی و دیموکراتیک و ئاشتیانە سوودی بۆ هەموو گەلەکەی دەبێت و ژیانێکی ئارام بۆ دانیشتووانەکەی دروستدەکات.
لیژنەی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار، لە ڕاگەیەندراوەکەیدا داوای لە خەڵک کردووە بێدەنگ نەبن سەبارەت بەو "هێرشە دڕندانەیە" کە پێناسەی کردووە و کەناراوەکانی سووریا دەکەنە ئامانج، هەروەها کەسێک خەبات بۆ مرۆڤایەتی و مافەکانی گەلان و دیموکراتیکی دەکات، دەبێت دەنگی خۆی بەرزبکاتەوە بۆ شەرمەزارکردنی ئەو هێرشانە، ژنانی عەلەوی و دروز و کریستیانی لە پێشەنگی ناڕەزایەتییەکانی شارە کەناراوییەکاندا بوون، ژمارەیەکیان لە ئەنجامدا کوژران یان دەستگیرکران، سەرەڕای ئەوەی ڕۆژانە لەلایەن گروپە جیهادییەکانەوە تووشی توندوتیژی بوون.
لیژنەکە داوای لە ڕێکخراوەکانی ژنان کرد کە ئەو کارانە شەرمەزار دەکەن، هەوڵەکانیان یەکبخەن و بەکۆمەڵ دەنگی خۆیان بەرز بکەنەوە بۆ پشتیووانی لە ژنانی عەلەوی و گەلی عەلەوی، بانگەوازی خۆی بۆ ژنانی عەلەوی لە سەرانسەری جیهان دووپاتکردەوە، کە هاودەنگی خۆیان نیشان بدەن، لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا دووپاتکرایەوە کە بەرەنگاربوونەوەی ئەو پێشێلکارییانە تەنها لە ڕێگەی خەباتێکی هاوبەشەوە بەدی دێت.