دەم پارتی: داستانی کۆبانێ هەمیشە ئیلهامبەخشی تێکۆشانە
دەستەی بەڕێوەبەریی ناوەندیی دەم پارتی و ئەنجومەنی ژنانی دەم پارتی بەبۆنەی ١ـی تشرینی دووەم، ڕۆژی جیهانیی کۆبانێ ڕایانگەیاند، بەرخۆدان و سەرکەوتن لە ١٢هەمین ساڵیادی داستانی کۆبانێدا واتادار دەبێت و بۆ هەمیشە ئیلهامبەخشی تێکۆشانی ژنانە.
ناوەندی هەواڵ
دەستەی بەڕێوەبەریی ناوەندیی پارتی یەکسانیی و دیموکراسیی گەلان "دەم پارتی" بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیاندراوێک ١٢هەمین ساڵیادی داستانی کۆبانیی پیرۆزکردو بەبیری هێنایەوە، داعش، وەک دوژمنی ئیرادەی پێکەوەژیانی گەلان، کولتوور، بیروباوەڕ و ناسنامەکان، لە ١٥ـی ئەیلوولی ٢٠١٤ـدا هێرشێکی بەرفراوانی کردە سەر کۆبانێ.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، لەسەرووی هەمووانەوە گەلی کورد و تێکۆشەرانی ئەنتەرناسیۆنالیست لە چوار لای جیهانەوە خۆیان گەیاندە کۆبانێ و دژی هێرشەکانی داعش دەستیان بە بەرخۆدانێکی داستانی کرد، چەتەکانی داعش و ئەو هێزانەی لە پشتیانەوە بوون کە ڕووبەڕووی بەرخۆدانێکی مێژوویی ١٣٤ ڕۆژە بوونەوە، بە شێوازێکی قورس تێکشکان، واتای سەرکەوتنی کۆبانێ کە گەلانی جیهان خاوەندارێتییان لێکرد و مێژوویەکی نوێی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەستپێکرد، ئەمڕۆ وەک ئەنتەرناسیۆنال خاوەن واتایەکی زۆر گەورەترە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ١٢هەمین ساڵیادی بەرخۆدانی کۆبانێ بەرز ڕاگیراوە کە بە پێشەنگایەتیی ژنان تێکۆشانێکی گەورەی تێدا بەڕێوەچوو، و تێیدا هاتووە: ١ـی تشرینی دووەم، ڕۆژی جیهانیی کۆبانێ کە لەلایەن گەلانی جیهانەوە ڕاگەیەندراوە، لەسەرەتاوە لە گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و تەواوی گەلانی جیهان پیرۆز بێت، لەسەرووی هەمووانەوە ژنان و ئەو کەسانەی لە کۆبانێ لە پێناو مرۆڤایەتیدا گیانی خۆیان بەخت کرد، بە ڕێز و شکۆدارییەوە یاد دەکەینەوە.
لە ڕاگەیاندراوێکی هاوشێوەدا، ئەنجومەنی ژنانی دەم پارتییش ١٢هەمین ساڵیادی ڕۆژی جیهانی کۆبانێ، ١ی تشرینی دووەمی پیرۆز کرد و ڕایگەیاند، بەرخۆدانی کۆبانێ کە لە ساڵی ٢٠١٤ـدا ١٣٤ ڕۆژ بەردەوام بوو، تەنیا بەرگریکردن لە شارێک نەبوو؛ بەڵکوو ئیرادەی پاراستنی دەستکەوتەکانی تێکۆشانی ژیانی هاوبەش، ئازادی و یەکسانیی ژنان بوو، مۆدێلی ژیانی یەکسان و ئازاد لە کۆبانێ کە بە هەروەزی، گوندەکانی ژنان و سیستەمی هاوسەرۆکایەتی دامەزرا، هێشتاش ئیلهام بە ژنانی جیهان دەبەخشێت.