لەئامەد ٣٢ زیندانی بە خواردن ژەهراوی بوون

لە کامپی زیندانی ئامەد ٣٢ زیندانی تووشی ژەهراوی بوونی خۆراک بوون و گوازرانەوە بۆ نەخۆشخانە، سەندیکای پارێزەرانی ئامەدو کۆمەڵەی مافی مرۆڤ داوایان لە دەسەڵاتداران کرد کە ئەرکی خۆیان جێبەجێ بکەن.

ناوەندی هەواڵ

 

سەندیکای پارێزەرانی ئامەد "OHD" و کۆمەڵەی مافی مرۆڤ  "İHD"لەئامەد لە ڕاگەیەندراوێکی نووسراودا کە لە هەژماری دیجیتاڵی میدیای خۆیاندا بڵاویانکردۆتەوە، ڕایانگەیاندووە، لە٢٣ی حوزەیران، زانیارییەکانیان لەبارەی ژەهراویکردنی زیندانیانەوە پێگەیشتووەو سەردانی زیندانەکەیان کردووە.

 

"٣٢ زیندانی نەخۆشخانەیان جێهێشتووە"

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە کۆبوونەوەیەک لەگەڵ زیندانییەکان هەبووە و ئەوانیش ئەمانەیان ئاشکرا کردووە کە بەهۆی جەژنەوە نزیکەی ١٠ ڕۆژە کێشەی خواردن دروست بووە، لەم ماوەیەداڕووداوەکانی گەندەڵی زیاتر بوون، ئەو خواردنەی لە ٢٣ی حوزەیران بە زیندانییەکان درابوو، بۆنی لێدەهات، بەردەوام ئاوەکە دەبڕدرێت و ئەو ئاوەی کە دەردەچێت پیس دەبێت، بەهۆی ڕشانەوە و سکچوونەوە ٣٢ زیندانی ناو کامپەکەڕەوانەی نەخۆشخانە کران، بەڵام دوای چارەسەرکردنیان، زیندانییەکان گواستراونەتەوە بۆ زیندان.

 

"پێویستە خواردنی پاک و خاوێن بە زیندانییەکان بدرێت"

لەڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: پێویستە خۆراکی خاوێن بدرێتە زیندانیان و باری تەندروستی زیندانیانیش لەبەرچاو بگیرێت، بیرتان دەخەینەوە کە پێویستە دەستبەجێ کێشەی خۆراک چارەسەر بکرێت و مافی دەستڕاگەیشتن بەپێداویستییە سەرەتاییەکان و تەندروستی زیندانیان کە لە ئەستۆی دەوڵەتە، جێبەجێ بکرێت، بانگهێشتی بەرپرسان دەکەین ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆیان جێبەجێ بکەن بۆ ئەوەی کێشەکان دووبارە نەبنەوە.