لەماوەی کەمتر لە مانگێکدا ٥ ژن لە ئەفغانستان کوژران

کوشتنی ژنان ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاتر دەبێت و هۆکاری سەرەکی ڕژێمە دەسەڵاتدارەکانن کە شەرعیەتیان پێبەخشیووەو کولتووری کوشتنی ژنان بەرەوپێش دەبەن.

بەهاران لاهیب

 

کابول-دوای ٤٥ ساڵ لە شەڕ، کوشتنی ژنان لە ئەفغانستان ڕۆژ بە ڕۆژ لە زیادبووندایە و پێویستە بوترێت هۆکاری سەرەکی ئەو ڕژێمە دەسەڵاتدارانەیە کە کوولتووری کوشتنی ژنانیان بەرەوپێش دەبرد.

 

سەرەڕای هەبوونی ئاماری کوشتنی ژنان، هێشتا ئاماری ڕاستەقینە بەردەست نییەو  بەداخەوە لە ڕاگەیاندنەکاندا بڵاوناکرێنەوە و لە هەمان کاتیشدا بزووتنەوەی تاڵیبان ڕێگری لە بڵاوکردنەوەی دەکات، چونکە ئەوان تاوانباری سەرەکی ئەمانەن.

 

تاڵیبان بەدەر لە کوشتنی ژنان، هانی ژنانیش دەدات پەنا بۆ خۆکوشتن ببەن.

 

ڕۆژی ٢٢ی حوزەیران،  ژنێک لە دەڤەری دۆڵە ئابادی سەر بە پارێزگای فریاب کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

 

لە ٢ی تەمووز، تەرمی سەحەری تەمەن ٥ ساڵ لە شارەدێی ساروود سەر بە پارێزگای نەنگەرهار دۆزرایەوە.

 

ڕۆژی ٤ی تەمووز، ژنێکی تەمەن ١٨ ساڵ لە شاری جەلال ئاباد لەگەڵ براکەی لە شەڕێکدا گیانی لەدەست دا.

 

لە ١٢ی تەمووزداژنێکی گەنج و پیاوێک، لە یەکێک لە پارێزگا سنوورییەکانی نێوان ئەفغانستان و پاکستان بە بیانووی ئەوەی یەکتریان خۆشدەوێت، لەلایەن برای ژنەکەوە کوژران.

 

لە ١٩ی تەمووزدا، تاڵیبان منداڵیکی کچی تەمەن ١٠ سالانی کوشت، کە چووبوو بۆ کۆکردنەوەی دار لە باخەکانی زەیتون لە جەلەل ئاباد.