کوشتنی ژنێکی خەڵکی بێساران بە ناسنامەی سەرشین پیرە

ژنێک بە ناوی سەرشین پیرە لەلایەن کەسێکەوە کوژراوە  لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بکوژەکە دوای ٢٠ ڕۆژ دانی بە تاوانەکەیدا ناوە، ڕۆژی ڕابردووش تەرمی قوربانییەکە دۆزراوەتەوە و لە ئاوەکە دەرهێنراوە.

سنە

 

سەرشین پیرە، خەڵکی گوندی بێساران و دانیشتووی مەریوان، بەشێوەیەکی ترسناک لەلایەن کەسێکی بە ناسنامەی ڕەحیمەوە کوژرا.

 

بەپێی هەواڵەکان، سەرشین پیرە کە خاوەنی دوو منداڵە، سەرەتا لەلایەن تۆمەتبارەکەوە خنکێندراوە و دواتر لە ناو تۆڕێکدا جەستەی دەبەستێت بە قورساییەکەوە، پاشان فڕێیداوەتە ناو بەنداوی ئازاد لە سنە.

 

بکوژەکە دوای ٢٠ ڕۆژ دانی بە تاوانەکەیدا ناوە، دوای دوو ڕۆژ گەڕان، پاشنیوەڕۆی ڕۆژی ڕابردوو تەرمی قوربانییەکە دۆزرایەوە و لە ئاوەکە دەرهێنرا.

 

توندوتیژی دژی ژنان بەهۆی زیهنیەت و یاسا پیاوسالارییە دەسەڵاتدارییەکانەوە ڕۆژانە و بە ڕێژەیەکی بێشومار ڕوودەدات و لە زۆر حاڵەتدا بۆ بێدەنگکردنی دەنگی ژنان ئەنجامدەدرێت و پاساو بۆ تاوانەکەیان دەدۆزنەوە "کوشتن لە ژێر ناوی شەرەف" دەیانکوژن و هەڵە نامرۆڤەکانیان پەردەپۆش دەکەن.