لێكۆڵینەوەیەک: ده‌نگی ژنان لە پرۆگرامی دانیشتنە ئۆنلاینەکدا دەستکاری دەکرێت
بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا و وەستاندنی کار‌و چالاکییەکان لە جیهاندا، بۆ بەڕێکردنی کارەکان لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە کۆنگرە و کۆنفرانس دەبەسترێت و گفتوگۆ دەکرێت، بەڵام لەو پرۆگرامانەنی بۆ کۆبوونەوە ئۆنلاینەکان بەکاردێت، دەنگ و تۆنی ڕاستەقینەی ژنان ناگەیەنێت بە بیسەران.
ناوەندی هەواڵ
به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له‌لایه‌ن زانكۆی ماگدبورگی دانمارك –Magdeburg ەوە کراوە، ئاماژە بەوە کراوە له شێوازی بەڕێوەبردنی نوێی چالاکییەکاندا بە ڕێگەی ئۆنلاین، كاتی به‌كارهێنانی ئامێرە تهكنهلۆژییەکان ڕوو لە زیادبوونە، لە کاتی بەستنی كۆڕ و كۆبوونهوهکانیشدا کاریگه‌ری ده‌نگی ژنان به كەمتر له پیاوان ده‌بینرێت.
ئینگو سێگێرت - Ingo Sigert، سه‌رپه‌رشتیاری لێكۆڵینهوهکە جەختی لەسەر ئەوە کردووەتەوە کەله كاتی ئه‌نجامدانی كۆنفرانسی ئۆنلاین به رێگای پڕۆگرامه‌كانی زووم، اسکایپ و تیمسدا ده‌نگی ژنان بە كاریگه‌ر و گرنگ نابینرێت، ده‌نگی ژنان له كاتی كۆنفرانسه‌كان كاردانه‌وه‌ی لەسەر ناکرێت، بەهۆی ئه‌وه‌ی له بنه‌ڕه‌تدا ئه‌ندازه‌ی ده‌نگی ئه‌م پرۆگرامانه به پێی مه‌ودایه‌كی ده‌ستنیشانكراو ئاماده‌كراون كه جیاوازی ده‌نگه‌كان له نێوان هه‌ردوو ره‌گه‌ز له‌به‌رچاو نه‌گیراوه به‌ڵكو به‌پێی ده‌نگی پیاوان ئاماده‌كراوه و بەبێ ڕه‌چاوكردنی ده‌نگی ژنان.
به‌و پێیه له‌كاتی په‌خشكردنی ده‌نگی ژنان لەو پرۆگرامانەوە به‌شێك له مه‌ودا و تۆنی ده‌نگی ژنان ون ده‌بێت، به شێوه‌یه‌ك كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاستی گەشتنی ده‌نگی ژنان به بیسه‌ران ده‌كات، له‌م لێكۆڵینهوهیەدا ئەوە دەرکەوتووە ده‌نگی ژنان له كۆنفرانسە ئۆنلاینەکاندا به‌بێ هه‌ست ده‌گاته خه‌ڵك به پێچه‌وانه‌ی ده‌نگی پیاوان كه به هه‌ست و تۆنی تایبه‌ته‌وه ده‌گاته بیسه‌ران، ئەمەش لە ڕێگەی پرۆگرامین و داڕشتەی بەرنامەکانی بەکاردێت دەستکاری کراوە.
ئینگو سێگێرت - Ingo Sigert له لێكۆڵینه‌وه‌كه‌یدا ده‌ستنیشانی كردووه كه له ئاینده‌دا له كاتی كاركردن له‌سه‌ر گه‌شه‌پێدانی كۆدی پرۆگرامه‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی دیجیتاڵی ده‌بێت ته‌نیا ڕوونی و باشی ده‌نگەکان له‌به‌رچاو نه‌گیرێت، به‌ڵكو شێوازی ده‌نگه جیاوازەكان و گاریگه‌ری هه‌ستی دهنگاكان به‌بێ جیاوازی ره‌گه‌زی ڕه‌چاو بكرێت.
ت.پ