قەدەغەکردنی ڕۆڵی ئەو ئەکتەرانەی کە جلوبەرگی ئارەزوومەندانەیان پۆشیووە

بەڕێوەبەری گشتی بەشی سەرپەرشتیاری نمایشی فیلمی ڕێکخراوی سینەما لە ئێران قەدەغەکردنی نواندنی ئەو ئەکتەرانەی ڕاگەیاند کە ئارەزوومەندانە جلوبەرگیان پۆشیووە، چالاکیی ئەو ئەکتەرانەی بە نایاسایی ناساند.

ناوەندی هەواڵ

 

بەڕێوەبەری گشتیی بەشی سەرپەرشتیاری نمایشی فیلمی ڕێکخراوی سینەما لە ئێران ڕایگەیاند، ئەو ئەکتەرانەی کە لە سەردەمی شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی"دا حیجابی زۆرەملێ یان لابردووە، ڕۆڵ بینینان نایاساییە.

 

جەختی لەوە کردەوە بەشداریکردنی ئەم ئەکتەرانە نایاساییە و وتی: "ئەو بەرهەمهێنەر و بەڕێوەبەرانەی کە ئەم کەسانە بەشداری پێدەکەن دەبێت چاوەڕێی ئەنجامەکانی بکەن."

 

هەروەها ئەوەشی ڕاگەیاندووە "لە نزیکەی ١٠ فیلمدا ئەکتەرەکانیان دۆزیوەتەوە کە حیجابیان لابردووە لە وڵات هەڵاتوون دوای ئەوەی ڕۆڵیان لە فیلمەکاندا بینیوە"، هەروەها ڕێکخراوی سینەما بەنیازە وردە وردە ئەو فیلمانە نمایش بکات کە بەهۆی بوونی کەسانی نایاساییەوە نمایش نەکراون.

 

لە سەردەمی شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" کە لە وەڵامی کوشتنی ژینا ئەمینی لە لایەن حکومەتەوە دەستی پێکرد، لابردنی حیجابی زۆرەملێ یەکێک بوو لە شێوازە ناڕەزایەتییەکانی خەڵک و بەتایبەتی ژنان و زۆرێک لە ئەکتەرەکان بە لابردنی حیجابی زۆرەملێ پشتیوانییان لە ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکان کرد.