گوندەکانی ئەسسفەهان بە تەنکەر ئاویان بۆ دەچێت

لەگەڵ زیادبوونی فشاری ئاو، بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی هەوا و وشکبوونی بیرە ئاوییەکان، ٣٦٠ گوندی ئەسفەهان لە ڕێگەی تانکەرەوە ئاویان بۆ دابین دەکرێت.

ناوەندی هەواڵ

 

بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبردنی قەیرانی پارێزگای ئەسفەهان، هۆشداری دەدات لەبارەی چڕبوونەوەی قەیرانی ئاو لە شار و گوندەکانی پارێزگای ئەسفەهان و ڕایگەیاند، کە ٣٦٠ گوندی دەوروبەری بەنداوی ڕووباری زەیاندە لە شاری ئەسفەهان لە ڕێگای تانکەری گەڕۆکەوە ئاویان بۆ دابین دەکرێت.

 

بە وتەی بەڕێوەبەری گشتیی قەیرانی پارێزگای ئەسفەهان، دوابەدوای بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی هەوا و هاوکات دیاردەی خۆڵبارین، ئەم پارێزگایە ئێستا بە کەمبوونەوەی دوو مەتر سێجا ئاوی خواردنەوە لە تۆڕی دابەشکردنی ئاودا بەرەوڕوو بووەتەوە، بیرە ئاوییەکان و سامانە سروشتییەکانی ٣٦٠ گوند لە ڕێگەی تانکەری گەڕۆکەوە ئاویان بۆ دابین دەکرێت و ٣٢ شاری پارێزگاکەش ڕووبەڕووی کەمی ئاو بوونەتەوە.

 

بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبردنی قەیرانەکانی پارێزگای ئەسفەهان ڕایگەیاند: ناوچەکانی ناوەڕاست و باکووری ئەسفەهان و شارەکانی وەرزانە، هەرەند، نەجەف ئاباد، بەرخوار، شاهین شەهر، فولاد شار، جەندق و خور و بیبانک ڕووبەڕووی کەمی ئاو بوونەتەوە.