ئاماری جیابوونەوەی هاوسەران لە هەڵکشاندایە
شەش هەزار حاڵەتی جیابوونەوە لە ماوەی مانگێکدا لە دادگاکانی عێراق تۆمارکراون.
ناوەندی هەواڵ
بەپێی ئامارێکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق سەبارەت بە ژمارەی هاوسەرگیری و جیابوونەوە لەو مانگەدا ئامارێکی فەرمی بۆ مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ بڵاوکردەوە، کە ڕێژەیەکی مەترسیداری جیابوونەوەی هاوسەرانی ئاشکراکرد.
ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق ئاماری مانگێکی دادگاکانی ڕایدەگەیەنێت، ڕێژەی حاڵەتی جیابوونەوەی هاوسەران بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە، زیاتر لە ٢٥ هەزار گرێبەستی هاوسەرگیری و نزیکەی شەش هەزار حاڵەتی جیابوونەوە تەنها لە ماوەی یەک مانگدا لە دادگاکانی عێراق تۆمارکراون .
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، ئامارەکانی هاوسەرگیری و جیابوونەوە لە عێراق بۆ مانگی حوزەیرانی ساڵی ٢٠٢٣، تەنها لەو مانگەدا ٢٥ هەزار و ٦٨٧ گرێبەستی هاوسەرگیری و پێنج هەزار و ٨٨٠ حاڵەتی جیابوونەوە تۆمار کراوە.
عێراق لە ماوەی ساڵی ٢٠٠ ئامارەکان دەریانخستووە ٧٣ هەزار حاڵەتی جیابوونەوەی هاوسەران تۆمارکراوە، ئەمەش بە بەروارد بە ساڵانی پێشوو رێژەکە لەهەڵکشاندایە.