کوشندەیی شێرپەنجەی مەمک بۆ ژنانی جیهان

لە ماوەی تەنها ساڵێک ٥٦٨ هەزار ژن بەهۆی شێرپەنجەی مەمک گیانیان لەدەستداوە، کە بەربڵاوترین شێرپەنجەیە لەناو ژنان.

ناوەندی هەواڵ

 

شێرپەنجەی مەمک نەخۆشییەکە کە خانە نائاساییەکانی مەمک بێ کۆنترۆڵ بڵاودەبنەوە و وەرەم دروست دەکەن، ئەگەر بەبێ کۆنترۆڵ بمێنێتەوە وەرەمەکان دەتوانن بە هەموو جەستەدا بڵاوببنەوە و ببنە کوشندە.

 

خانەکانی شێرپەنجەی مەمک لە ناو بۆرییەکانی شیر دەست پێدەکەن، سەرەتاییترین قۆناغی دروستبوونی مەترسی لەسەر ژیان نییە، ئەگەر خانە شێرپەنجەییەکان زیاتر بڵاو ببنەوە دەبێتە هۆی دروستبوونی گرێ.

 

لە ساڵی ٢٠٢٠دا لە جیهان ٢.٣ ملیۆن ژن تووشی شێرپەنجەی مەمک بوون و ٦٨٥ هەزار کەسیش گیانیان لەدەستداوە لە جیهان، تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٠، ٧.٨ ملیۆن ژن توانیوویانە شێەرپەنجە تێپەڕێنن کە لە ماوەی ٥ ساڵی ڕابردوودا تووشی شێرپەنجەی مەمک بوون، بووەتە بڵاوترین شێرپەنجە لە جیهان.

 

مردن بەهۆی شێرپەنجەی مەمکەوە لە ساڵانی ١٩٣٠ تا ١٩٧٠ کان گۆڕانکارییەکی کەمی بەسەردا هات کاتێک نەشتەرگەری "مەمکبڕینی ڕیشەیی" بە تەنیا شێوازی سەرەکی چارەسەرکردن بوو، مانەوەی نەخۆشەکان لە ژیان لە ساڵی ١٩٩٠ کان زیادیکرد، کاتێک وڵاتان میکانزیمی تەندرووستیان پەرەپێدا بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکە لە قۆناغە سەرەتاییەکانی پێش ئەوەی بگاتە قۆناغی کوشندە

 

هەندێک هۆکار مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک زیاد دەکەن لەوانە زیادبوونی تەمەن، قەڵەوی، بەکارهێنانی زیانبەخشی کحول، بۆماوەیی خێزانی شێرپەنجەی مەمک، بەرکەوتنی تیشک، نزیکەی نیوەی ڕێژەی شێرپەنجەی مەمک لە ژنانی سەروو تەمەنی ٤٠ ساڵ دەستنیشاندەکرێت، بەبێ هەبوونی هیچ هۆکارێکی دیار بۆ توشبوون.

 

شێرپەنجەی مەمک کۆمەڵێک نیشانەی هەیە، بەتایبەتی لە قۆناغە پێشکەوتووەکانی نەخۆشییەکە، زۆربەی توشبووان لە قۆناغی سەرەتایی نەخۆشییەکە هیچ نیشانەیەکیان بەدینەکردووە.

 

دروستبوونی گرێی بێ ئازار لە مەمک، گۆڕانی قەبارە، شێوە یان دەرکەوتنی مەمک، سووربوونەوە و گۆڕانی پێست، گۆڕانکاری لە دەرکەوتنی گۆی مەمک یان پێستی دەوروبەری گۆی مەمک، شلەی نائاسایی یان خوێناوی لە گۆی مەمکەوە.

 

مردن بە شێرپەنجەی مەمک بەپێی تەمەن لە وڵاتانی داهات بەرزدا لە نێوان ساڵانی ١٩٨٠  و ٢٠٢٠دا بە ڕێژەی ٤٠٪ دابەزیوە، ئەو وڵاتانەی سەرکەوتوو بوون لە کەمکردنەوەی مردن بە شێرپەنجەی مەمک توانیویانە کەمبوونەوەی ساڵانەی مردن بە شێرپەنجەی مەمک بە ڕێژەی ٢-٤٪ لە ساڵێکدا بەدەستبهێنن.

 

ئامانجی دەستپێشخەری جیهانی شێرپەنجەی مەمک GBCI کەمکردنەوەی مردنی جیهانی بە شێرپەنجەی مەمک بە ڕێژەی ٪٢.٥ لە ساڵێکدا، بەمەش ٢.٥ ملیۆن مردن بەهۆی شێرپەنجەی مەمکەوە لە جیهاندا لە نێوان ساڵانی ٢٠٢٠ بۆ ٢٠٤٠  ڕێگری لێدەکرێت.

 

کەمکردنەوەی مردنی جیهانی بە شێرپەنجەی مەمک بە ڕێژەی ٢.٥٪لە ساڵێکدا، دەبێتە هۆی ڕێگریکردن لە ٢٥٪ی مردن بەهۆی شێرپەنجەی مەمک تا ساڵی ٢٠٣٠ و ٤٠٪تا ساڵی ٢٠٤٠ لەنێو ژنانی خوار تەمەنی ٧٠ ساڵ.

 

 بەرەوپێشبردنی پشکنینی تەندروستی بۆ دۆزینەوەی پێشوەختەی نەخۆشییەکە، دەستنیشانکردنی لە کاتی خۆی.