ژنان بە هەنگەوانی بژێوی ژیانیان پەیدادەکەن

ژنانی کۆمەڵگەیەکی دوورە دەستی مالایتا بە هەنگەوانی بژێوی ژیانیان پەیدادەکەن، لەلایەکی دیکەشەوە پارێزگاری لە ژینگەی ناوچەکەیان دەکەن.

ناوەندی هەواڵ

 

پارێزگای مالایتا کە ژمارەی دانیشتووانەکەی زیاتر لە ٢٠٠ هەزار کەس دەبێت، ژنان لە پڕۆژەیەکی بەرهەمهێنانی هەنگوین لە دوورگەکانی سەلامن بژێوی ژیانیان پەیدادەکەن.

 

کۆمەڵگەیەکی دوورە دەستی پارێزگای مالایتا لە دوورگەکانی سەلامن، گۆڕانی کەشوهەوا کاریگەرییەکی توندی لەسەری هەیە بەهۆی لافاو لە ئەنجامی بەرزبوونەوەی ئاستی دەریا، ژنان و گەنجان بەمەبەستی شارەزایی وەرگرتن لە بەخێوکردنی هەنگ ڕاهێنان وەردەگرن، ژمارەیان ٤٧ هەنگەوانە و لە پڕۆژەیەکدا ١٠ هەزار هەنگ بەخێودەکەن، یارمەتی پەیداکردنی بژێوی ژیانیان دەدات.

 

لە ڕێگەی بەرهەمهێنانی هەنگوین هانی ژنان و گەنجان دەدرێت داهات بەدەستبهێنن، بە دوورکەوتنەوە لە داربڕین کە دەبێتە هۆی زیانگەیاندن بە ژینگە و کشتوکاڵ، لە ساڵی ٢٠١٩دا لەسەدا ٦٠ی هەناردەکردنی وڵاتەکەی پێکهێناوە.

 

هەنگەوانی لەگەڵ ئەوەی یارمەتیدەرێکی باشە بۆ پەیداکردنی بژێوی ژیانی گەنجان و ژنان، یارمەتی کۆمەڵگاکانیش دەدات لە بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا، لەبەرئەوەی شانەی هەنگەکان دەبێتە پارێزەرێکی سروشتی لە دژی زریانەکان لە ناوچە نزمەکان.

 

دوورگەکانی سەلامن لە ڕیزبەندی دووەمی وڵاتی جیهاندایە کە زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کارەساتەکانی پەیوەست بە گۆڕانی کەشوهەوا وەک لافاو و زریان و بەرزبوونەوەی ئاستی دەریاکان.

 

بەهۆی ئەوەی ٪ ٦٥ی دانیشتووانەکەی لە ماوەی یەک کیلۆمەتر لە کەناراوەکانەوە دەژین، لافاو و بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی دەریا بووەتە هۆی لەناوبردنی بەرهەمی خۆراکی بەشێکی زۆری دورگەکە، لەلایەکی دیکەشەوە کارکردن و خوێندن پەکدەخات.