دووەمین کۆنگرەی نێودەوڵەتی ئایین و بیروباوەڕەکان کۆتایی هات

دووەمین کۆنگرەی نێودەوڵەتی ئایین و بیروباوەڕەکان کۆتایی هات، عەزیزە خانەفیر، دووپاتی کردەوە کە ژنان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەژێر دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" خەباتی خۆیان لە دژی سیستمەکانی جینۆساید بەرز دەکەنەوە".

ڕۆنیدا حاجی

 

حەسەکە- دووەمین کۆنگرەی نێودەوڵەتی ئایین و بیروباوەڕەکان لە دووەم ڕۆژی خۆیدا بە ڕاگەیەندراوێک کۆتایی هات، کۆنگرەی ئایین و بیروباوەڕەکانی میزۆپۆتامیا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە دروشمی "بە خوشک و برایەتی ئایینەکان بەهاکانی مرۆڤایەتی بەرز دەکەینەوە" لە هۆڵی سەردەمی شاری حەسەکە بەڕێوەچوو.

 

زیاتر لە ٣٠٠ کەسایەتی ئایینی موسڵمان، ئێزدی، مەسیحی، زەردەشتی لەگەڵ سەرجەم مەزهەبەکان، توێژەر، ئەکادیمیستەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، حەلەب، دیمەشق، باشووری کوردستان، نوێنەرانی ئیدارەی خۆسەر، تەڤ-دەم، پارتە سیاسییەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بەشدارییان کرد.

 

جگە لەوەش دەیان کەس لە کوردستان و وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهانەوە لە ڕێگەی زووم و پەیامی ڤیدیۆییەوە بەشداریان کرد.

 

لە یەکەم ڕۆژی کۆنگرەدا وتارەکان پێشکەش کران، نامەی میوانان خوێندرایەوە و ڕۆڵی ژنان لە بەهێزکردنی ژیانی هاوبەشدا تاوتوێ کران، لە ڕۆژی دووەمدا وتار و نامە خوێندرایەوە، هەروەها ٢ دانیشتن لەسەر تەوەری "ڕۆڵی سیاسەت و پەیوەندی لە ئاگادارکردنەوەی ئایینەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی کۆمەڵگە، پەرەپێدانی ژیانی هاوبەش و چارەسەر و پێشنیار بۆ بنیاتنانی مرۆڤایەتی" گفتوگۆیان لەسەر کرا.

 

"هێرشەکان بۆ سەر ژنان لە زیادبووندایە"

ئەندامێکی سەنتەری نەسەبناسی، عەزیزە خانەفیر ڕایگەیاندووە، لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، لە کۆمەڵگە هێرش دەکرێتە سەر ژنان و وتی: "هێرش بۆ سەر ژنان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە قووڵبوونەوەی ئاییندا ڕوو لە زیادبوون دەکات، سێکسیزم و ناسیۆنالیزم دژی ژنان و کۆمەڵگە ئەنجام دەدرێت، هەر لایەکی کوردستان دەوڵەتێکی جیاوازی هەیە بەڵام یەک سیستم و ئەو سیستمەش لەسەر یەک ئاڵا و زمان و کولتوور و ئایین دامەزراوە، ئەم سیستمە کۆمەڵگە لە کەسایەتی ژندا کۆیلە دەکات، لە ئایینی موسڵماندا ژن پیرۆزە و مافی هەیە، بەڵام ڕاستینەی ئیسلام بە دەستی دەسەڵات و بەپێی بەرژەوەندییەکانیان شێواوە."

 

"لە ڕێگەی بیرۆکەکانی ڕێبەر ئۆجالانەوە، ژنان دەستیان کردووە بە ژیانێکی ئازاد"

عەزیزە خانەفیر سەرنجی بۆ ڕۆڵی پێشەنگی ژنان لە مێژوودا ڕاکێشا و وتی: "ژنان خوداوەند بوون، لەگەڵ سەرهەڵدانی دەسەڵات، ڕۆڵی ژن پشتگوێ خرا و لە بەڕێوەبردنی کۆمەڵگە دوورخرایەوە، بەڵام لە ڕێگەی خەباتێکی بەردەوامەوە ژنان دەیانویست مافی خۆیان بپارێزن بۆ پاراستنی بەهاکانی کۆمەڵگە، لەگەڵ دەرکەوتنی بیرۆکەکانی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان ئەم خەباتە گەورەتر بوو، ژن لە کۆیلە بوونەوە گۆڕانکاری بەسەردا هات و بوو بە ژنێکی پێشەنگ لە هەموو بوارەکانی ژیان لە کۆمەڵگە."

 

"ژیانی ژن ئازادیی نێودەوڵەتییە بەرامبەر بە سیستەمی تاک پەرستی"

عەزیزە خانەفیر سەرنجی بۆ سەر شۆڕش و ناڕەزایەتییەکان لە ئێران ڕاکێشا و وتی: "سیستەمەکانی دەسەڵاتدار بە کوشتنی ژینا ئەمینی دەیانویست سیستمی ئایینی خۆیان قووڵتر بکەنەوە، بەڵام بووە هۆی ڕاپەڕینێکی نێودەوڵەتی لەژێر دروشمی "ژیانێکی ئازاد" بۆ ئەوەی ژنان لە هەر شوێنێک بن بوەستنەوە و مێژوو و ناسنامە و بوون و کۆمەڵگەی خۆیان بەدەست بهێنن، ئەمڕۆ سیستمی حوکمڕانی بوونی خۆیان لەسەر کۆیلایەتی و کوشتن و توندوتیژی دژی ژنان دامەزراندووە، چونکە کاتێک ژن دەکرێتە کۆیلە، کۆمەڵگەش دەکرێتە کۆیلە، ژن وەک ئامرازێک بۆ فرۆشتن و بازرگانی سەیر دەکرێت بۆ ئەوەی ژنان لەو دۆخەی بەسەریاندا سەپێنراوە ڕزگاریان بێت و شۆڕشێکی فیکری ڕێکبخەن، ئاشتییەک کە هەموو ژنێک لە هەر چوار گۆشەی کوردستان بە یەکگرتوویی و بە دروشمی ئازادی ژیانی ژنان مامەڵە بکات، ئەگەر یەکێک لە حیزبەکانی کوردستان ئەم هەنگاوە نەنێت، ژنان ناتوانن ئازادی خۆیان مسۆگەر بکەن، پێویستە قەیرانەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە ئازادی ژنان بە بڵاوکردنەوەی سیستەمی پێکەوەژیانی ئازاد چارەسەر بکرێن، ئەگەر کۆمەڵگە بە شێوەیەکی تەواوکەر سەیری هەردوو ڕەگەزەکە نەکات، ئەوا نەزانترین کۆمەڵگەیە."

 

لە کۆتایی قسەکانیدا عەزیزە خانەفیر داوای لە هەموو ژنان کرد ئاستی تێکۆشان لە دژی شەڕی فیکری و جەستەیی بەرز بکەنەوە.

 

کۆنگرەی نێودەوڵەتی ئایین و بیروباوەڕەکان بە بەیاننامەیەک کۆتایی هات.