سیاستەکانی دەوڵەتی تورک لە عەفرین بەردەوامە

وەک درێژەدانێکی دیکەی داگیرکردنی عەفرین، دەوڵەتی تورک دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە عەفرین بە "ناوەندی ڕۆشنبیری" کردەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

لە درێژەی سیاسەتەکانی دەوڵەتی تورکیا لە عەفرین، دەزگای خێرخوازیی بارزانی دوێنێ ناوەندێکی ڕۆشنبیری لە عەفرینی داگیرکراو کردەوە، لەکاتێکدا چەتەکانی ڕۆژانە کورد و ژنان ئەشکەنجە دەدەن.

 

دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانی SMO لە ١٨ی ئاداری ٢٠١٨ەوە بەردەوامن لە ئەنجامدانی تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی لە عەفرینی داگیرکراو، لە عەفرین داگیرکەران بەردەوامن لە کوشتنی کورد و ژن و ئەنجامدانی کردەی کوشتنی سروشت و کولتوور، تاوانێکی دژ بە مرۆڤایەتی لە عەفرین لەبەرچاوی هەموو جیهان ئەنجام دەدرێت.

 

لەو شارەدا دەوڵەتی تورک و گروپە گرێدراوەکانی خوێندنیان بە زمانی کوردی قەدەغە کرد و ناوی شەقام، گۆڕەپان و گەڕەکەکانیان بە کوردی لابرد و گۆڕیان بۆ تورکی، عەفرین بە ئاڵای تورکیا و پۆستەری ئەردۆغانی سەرۆکی ئاکەپە دەورە دراوە.

 

پارتی دیموکراتی کوردی سوریا بە هاوکاری پەدەکە هەردووکیان لە بزووتنەوەی ٢٠ی ڕێبەندانی ٢٠١٨ی داگیرکاریی عەفرین، لەبەرامبەر کردەوە دژ بە مرۆڤایەتییەکانی دوای داگیرکاری بەرامبەر کورد، لە تەنیشت داگیرکەران وەستانەوە و بوونە هاوبەشی جینۆسایدی ژنان.

 

ناوەندەکانی داگیرکاری دەکرێتەوە

دوێنێ دەزگای خێرخوازیی بارزانی سەنتەرێکی لە عەفرین لە ژێر ناوی "سەنتەری ڕۆشنبیری و هونەر" کردەوە، بەگوێرەی ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی ڕاگەیاندنەکان نیشانیانداوە، بە ڕەنگی سوور و سپی ڕازاوەتەوە و بەشێک لەو منداڵانەی کە بەشدارییان لە مەراسیمەکەدا کردووە هەمان ڕەنگ جل و بەرگیان لەبەردا بووە، بەرپرسی دامەزراوەی عەفرین، ڕێواج حاجی باسی لەو پرسە کرد و ڕایگەیاند، بە پاڵپشتی ئەڵمانیا سەنتەرەکەیان کردۆتەوە.

 

لە عەفرین چی ڕوویدا؟

دوای ئەم دیمەنانە کە لە ڕاگەیاندنەکان دەرکەوتن، ئاژانسی هەواڵی میزۆپۆتامیا جارێکی دیکە تیشکی خستە سەر ئەوەی لە عەفرین ڕوویدا، لە ساڵی ٢٠١٨، دەوڵەتی تورک و گرووپەکانی سەر بە دەوڵەت هێرشیان کردە سەر چیای کورمانج لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کە بە شاری عەفرین ناسراوە، لەو هێرشانەدا دەوڵەتی تورکیا خەڵکی سڤیلی کردە ئامانج، ئیدارەی خۆسەری عەفرین بڕیاری کشانەوەی دا، ڕۆژی ١٨ی ئادار، ناوەندی شارەکە و ناحیە پەیوەندیدارەکانی کەوتە دەست گروپە نیمچە سەربازییەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکیا.

 

شارەکە چۆڵکرا

لە کاتی هێرشەکاندا زیاتر لە ٣٠٠ هەزار کەس ناچار بوون عەفرین بەجێبهێڵن، پێش هێرشەکان ٪ ٩٨ی دانیشتوانی عەفرین کورد بوون، بەڵام دوای هێرشەکان ئەم ڕێژەیە بۆ ٢٠٪ دابەزی، بەپێی داتاکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی سوریا-عەفرین، هێزە نیمچە سەربازییەکان و بنەماڵەکانیان لەو شوێنانەی کە کوردەکان ئاوارەبوون، جێگیرکراون، بەپێی داتاکان لە ماوەی ٥ ساڵدا زیاتر لە ٤٥٠ هەزار کەس لە عەفرین و گوند و قەزاکانی نیشتەجێ کراون، زۆربەی ئەو کەسانە لە باشووری ئیدلب و لە حەلەب و لە ناوچەی غوتەی دیمەشقەوە هێنراونەتە عەفرین.

 

 

زمانی کوردی قەدەغە کرا

دەوڵەتی تورکیا هەموو دامودەزگا و دەزگا کوردیەکانی لەناوبرد، لە هەموو دەرگایەکدا ئاڵای تورکیا هەڵواسرا و ناوی گوند، شەقام و دامەزراوە گشتییەکان گۆڕدرا بۆ تورکی، دەوڵەتی تورک ناوچە ستراتیژییەکانی کوردیان بە ناوی عوسمانییەکان ناوزەدی کرد، هەروەها وێنەی سەرۆکی ئاکەپە هەڵواسرابوو.

 

هاوکات لەگەڵ سیاسەتەکانی بە تورکیکردن، لە ماوەی ٥ ساڵی ڕابردووی داگیرکاریدا چەندین کردەوەی دژ بە مرۆڤایەتی ڕوویانداوە، نزیکەی ٩ هەزار کەس ڕفێندراون و کوژراون و ئەشکەنجە دراون، سەدان ژن و منداڵ لە کاتی پرۆسەکەدا هەراسانکراون و دەستدرێژییان کراوەتە سەر، لە ماوەی ٦ مانگی ساڵی ٢٠٢٣دا ١٢ کەس کوژراون و ١٧٣ کەسیش ڕفێندراون.

 

سروشت دزی لێکرا

لە عەفرین نەک تەنها دژی مرۆڤەکان، بەڵکو لە دژی سروشتیش تاڵانی گەورە ئەنجامدرا، لە ٥ ساڵی ڕابردوودا لانیکەم ٣٦٨ هەزار دار زەیتون و دارەکانی تر بڕدراون، دارە بڕاوەکان وەک دار لە بازاڕەکاندا دەفرۆشران، هەروەها زیاتر لە ١٧ هەزار دار زەیتون سووتێنراون، بەمەش ١٢ هەزار هێکتار ڕووبەری دارستان سووتێنرا، ئەو زەیتونانەی لێرە کۆدەکرانەوە لە تورکیا دەفرۆشران.

 

گۆڕستانەکان کرانەوە

لە هەمان کاتدا تەرمەکانی یەپەگە کە لە هێرشەکاندا گیانیان لەدەستدا و لە گۆڕستانی ئاڤێستا بە خاک سپێردرابوون، لە گۆڕستانەکە دەرهێنران، لە کاتێکدا ئاژانسی ئانادۆڵ بانگەشەی ئەوەی کردبوو کە ئەو تەرمانەی لێرەوە دەرهێنراون هی ئەو کەسانەن کە لەلایەن یەپەگە لەسێدارەدراون و وەک 'گۆڕی بەکۆمەڵ' خزمەتیان کردووە.