ئێران، مۆرکردنی شوێنە گشتییەکان و دەستگیرکردنی هاوڵاتیان بەردەوامە
لە درێژەی پلانی مامەڵەکردن لەگەڵ ناڕازییانی حیجابی زۆرەملێ، ٢ شوێنی گشتی لە ڕەی مۆرکران و ٩ هاوڵاتی دەستگیرکران لە ئەسفهان دەستگیرکران.
ناوەندی هەواڵ
بەپێی هەواڵی میدیا ناوخۆییەکانی ئێران، مەسعوود تاریکی، بەرپرسی ناوەندی ڕاگەیاندنی فەرماندەیی پۆلیسی ئەسفەهان، دەستگیرکردنی ٩ هاووڵاتیی بە تۆمەتی "بڵاوکردنەوەی دەنگۆ و دروستکردنی دڵەڕاوکێی گشتی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان" ڕاگەیاند.
مەسعوود تاریقی ئەو هاووڵاتیانەی بە پەیوەندییەکانیان بە تۆڕ و میدیاکانی ئۆپۆزسیۆنی ڕژێمی تۆمەتبار کردووە و دەڵێت: تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە تەواوی بلۆک کران و دوای تۆمارکردنی دۆسیە، بۆ ڕێوشوێنی یاسایی بە دەسەڵاتی دادوەری ناسێنران.
بەهۆی پۆشینی جلوبەرگی ئارەزوومەندانەوە ٢ کافێ لە شاری ڕەی پارێزگای تاران مۆر کراوە و دۆسیەیەکی یاساییان بۆ تۆمارکراوە و ڕەوانەی دەسەڵاتی دادوەری کراوە.
دوای جێبەجێکردنی پلانی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو کەسانەی ئارەزوومەندانە جلوبەرگ دەپۆشن، مۆرکردنی شوێنە جۆراوجۆرەکان، دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلەکان، ناردنی پەیامی هەڕەشەئامێز، دەستگیرکردن و تۆمارکردنی دۆسیەی یاسایی بۆ هاوڵاتیان چڕتر کراوەتەوە.