کۆنگرەی ستار کردنەوەی پەرتوکخانەی ژنانی کورد پیرۆز دەکات

پەیامی پیرۆزبای لەلایەن کۆنگرەی ستار بڵاودەکرێتەوە بەبۆنەی کردنەوەی ناوەندی ئەرشیف و لێکۆڵینەوە و پەرتوکخانەی ژنی کورد، کە زیاتر لە ١٨٠٠ بەرهەمی نووسەرانی ژنی تێدایە.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەمڕۆ پاش کردنەوەی ناوەندی " ئەرشیف و لێکۆڵینەوە و پەرتوکخانەی ژنی کورد" کە پڕۆژەیەکی هاوبەشی نێوان ئەکادیمیای ژنۆلۆژی و ڕێکخراوی یەکێتی ژنانی کوردستانە، کۆنگرەی ستار پەیامی پیرۆزبای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: "کردنەوەی ئەم پەرتوکخانەیە ڕنجی هەزاران ژن لە خۆدەگرێت و مانادارترین وەڵامە لە بەرامبەر ئەو هیرشە دڕندانەیەی کە لە کەسایەتی ناگیهان ئاکارسەل لە لەسەر زانسی ژن و کۆمەڵگا کرا."

 

ناوەندی ئەرشیف و لێکۆڵینەوە و پەرتوکخانەی ژنی کورد چەندین پەرتووک و گۆڤار و نامیلکەی تایبەت بە ژنان لە خۆدەگرێت بۆ ئەرشیفکردن و پاراستنی نوسین و بەرهەمی نوسەرانی ژنی کورد، لە ئێستادا زیاتر لە ١٨٠٠ سەرچاوە و کتێبی نووسەرانی ژنی تێدایە.

 

دەقی ڕاگەیەندراوەکە:

" لە مێژووی کوردستان و مرۆڤایەتیدا ئەمە یەکەمجارە کە زانستی ژن-ژنۆلۆژی بە پێشەنگایەتی ژنانی کورد و تێزەکانی پێشەنگی ئازادی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان دەکرێتەوە، زانستی ژنۆلۆژی کە سروشت و ڕاستی ژن لە هەموو لایەنەکانی ئیتیک، جوانی، کۆمەڵایەتی، ڕەنج، هوونەر و بەهای ژنان بڵاو دەکاتەوە لەسەر لاپەڕکانی مێژوو دەینووسێتەو، دەبێتە خوێندنگەیەکی فەلسەفی بۆ ژنان و تەواوی کۆمەڵگا و دەبێتە بنەمای شۆڕشی هۆشیاری و ڕاستیەکان دەردەخات و ئەفراندنی هیواکان زیندوو دەکاتەوە.

 

یەکەم پەرتوکخانەی زانستی ژنان-ژنۆلۆژی کە بە ڕەنجی هەزاران ژنی پێشەنگ و ڕۆشنبیر وە لە سەرووی هەموو ئەمانەوە پێشەنگی ژنۆلۆژی ناگیهان ئەکارسەل پیرۆز دەکەین، کردنەوەی ئەم پەرتوکخانەیە مانادارترین وەڵامە  لە بەرامبەر ئەو هیرشە دڕندانەیەی کە لە کەسایەتی ناگیهان ئاکارسەل لە لەسەر زانسی ژن و کۆمەلگا کرا وە بڕیاری دانە لەسەر تێکۆشان و خاوەندارێتی کردنە لە ڕەنجی شەهیدانی پێشنەگ کەلە بڵاوکردنەوەی بەهاکانی ژن و ڕاستی کۆمەڵگا و سروشتدا ڕەنجیان داوە.

 

بە ناوی هەموو ژنانی ڕۆژئاوا و کۆنگرە ستارەوە، پیرۆزبای کردنەوەی یەکەمین پەرتوکخانەی ژنۆلۆژی لە خۆمان و ئێوە و تەواوی ژنان دەکەن."