ساڵی ڕابردوو زیاتر لە ١٢٠ منداڵ لە شارێکی ئەمریکا تەقەیان لێکراوە

زۆرێک لە هاوڵاتیان پێیان وایە کە توندوتیژی باندەکان لە سانت لویس لە ژێر کۆنتڕۆڵ دەرچووە، منداڵانیش لەنێو ئەو بێتاوانانەدان کە لە تەقەکردنەکەدا بوونەتە قوربانی یان برینداربوون.

ناوەندی هەواڵ

 

بەسێک لە شارەکانی ئەمریکا بوونەتە ناوەندی توندوتیژی و لەنێویاندا منداڵان دەبنە قوربانی، شاری سانت لویس تا ئێستا بەشێک لە ماڵە مێژووییەکانی سەدەی نۆزدەهەمی تێدا ماوە کە جێهێڵدراوە، تێکەڵەیەکی بەهێزی باند و دەمانچە و ماددە هۆشبەرەکان هێواش هێواش کاریگەری خۆی گرتووە، لە ڕووی دیمۆگرافیاشەوە هەروا کە لە ساڵانی ١٩٥٠ەوە ژمارەی دانیشتووانەکەی بە ڕێژەی ٦٠٪ دابەزیووە.

 

حکومەتی شارەکە دەڵێت لە کۆی گشتی ١٢٩ هەزار موڵک لە سانت لویس، نزیکەی ٢٥ هەزار موڵک بە چۆڵ و جێهێڵراو دادەنرێت، ئامارەکانی تاوانەکانی دەمانچە لەوەش سەرسوڕهێنەرترن، تا ئێستا لە ئەمساڵدا ٧٠ کوشتن لە ناوچەی فراوانی شاری سانت لویس ڕوویداوە و زۆربەیان دەمانچەیان تێدا بەکارهاتووە، ئەمەش بووەتە هۆی چەسپاندنی ناوبانگی نەخوازراوی سانت لویس وەک یەکێک لە توندوتیژترین شارەکانی ئەمریکا و پایتەختی تاوانەکانی دەمانچە لە ئەمریکا.

 

ساڵی ڕابردوو لانیکەم ١٢٠ منداڵ لە شاری سانت لویس تەقەیان لێکرا، ٢٦ لەو منداڵانە بەهۆی برینەکانیانەوە گیانیان لەدەستداوە، بەڵام لە کاتێکدا ڕێژەی کوشتنەکان ترسناکە، سەدان ڕووداوی دیکەش هەن کە خەڵک بە فیشەک بریندار دەبن، زۆرجار بە ڕێکەوت.