لەگەڵ پەرەسەندنی توندوتیژییەکان ڕوانگەی سووریا لە ماوەی یەک هەفتەدا ٥٤ حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمار دەکات

ئاماری کوژراوان بۆ هەفتەی یەکەمی مانگی تەمووز بەردەوامی تێکچوونی ئاسایشی سووریا ئاشکرا دەکات، دەیان کەس لە ناوچە جیاوازەکان لە ئەنجامی پەرەسەندنی توندوتیژییەکان کوژراونç

ناوەندی هەواڵ

 

ناوچە جیاوازەکانی سووریا بە هۆی پەرەسەندنی ڕووداوە ئەمنییەکان و چەندین سەرچاوەی گرژی، نزیکەی ڕۆژانە شاهیدی زیانی گیانی دەبن، کە ڕەنگدانەوەی لاوازی دۆخی گشتی و بەردەوامی مەترسییەکانە کە هەڕەشە لە خەڵکی مەدەنی دەکات.

 

هەفتەی یەکەمی مانگی تەمووز ئاماژەیە بۆ بەردەوامی تێکچوونی ئەمنی لە سەرانسەری چەند ناوچەیەکی سووریا و توندوتیژیەکان بە شێوەی جیاواز پەرەی سەندووە، ڕوانگەی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ کوژرانی ٥٤ کەسی بەڵگەدار کردووە کە ٤٩ کەسی مەدەنی (لە نێویاندا ژن و منداڵ بوون)، لە ڕووداوەکاندا کە بریتی بوون لە پێکدادانی ناوخۆیی، کوشتن، کوشتنی خێڵەکی، تەقەی بێ جیاوازی، تەقینەوە کە بەهۆی پاشماوەی شەڕەوە دروست بووە و بۆردوومانەکەی دیمەشق.

 

جەختی لەوە کردەوە، کە ئەم ژمارەیە ئاشکرای دەکات، کە خەڵکی مەدەنی بەردەوامن لە هەڵگرتنی قورسایی توندوتیژییەکان، ئامارەکان ئاماژە بەوە دەکەن، کە دۆخی ئەمنی لە سووریا تا ئێستاش بە ئاستەنگییەکی زۆرەوە ماوەتەوە و بە هۆکاری جیاواز زیانی گیانی لە ناوچە جیاوازەکاندا تۆمار دەکرێت، کە ئەمەش جەخت لەسەر پێویستی بەپەلە دەکاتەوە بۆ بەهێزکردنی پاراستنی مەدەنی و کەمکردنەوەی هۆکارەکانی توندوتیژی کە بەردەوامن لە گیان لەدەستدانی نزیکەی ڕۆژانە.