لێدوانی سەرۆکی پێشووی پۆلیس دوای شەش مانگ وەرگیراوە

لە ناوچەی هەزەخ لە شرناخ دەرکەوت کە ژنێک لەلایەن د.گ، بەرپرسی پۆلیسی ئەوکاتەی ناوچەکە، ج.ئ، سەرۆکی کۆمیساری، ڕووبەڕڕی دەستدرێزی بووەتەوە، هەرچەندە لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوودا هاوبەشکردنی زانیارییەکان قەدەغە کرابوو.

ناوەندی هەواڵ

 

بەگوێرەی هەواڵدەریی ژننیوز، ڕووداوێکی جددی دەستدرێژی سێکسی لە شاری هەزەخ لە شرناخ هاتۆتە ئاراوە، بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست کەوتوون، لە ساڵی ٢٠٢٤دا، دەستدرێژی سێکسی کراوەتە سەر ژنێک لەلایەن د.گ، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەزەخ، ج. ئ، سەرۆکی کۆمیساری ئەوکاتە.

 

بەهۆی هەراسان و هەڕەشەوە سکاڵاکەی دواخست

بەهۆی هەراسان و فشار و هەڕەشە، ئەو ژنەی کە تووشی ئەم دڕندەییە بوو، بۆ ماوەیەکی زۆر نەیتوانی سکاڵا تۆمار بکات، دوای ئەوەی گومانلێکراوەکان پارێزگاکەیان بەجێهێشت و ڕوویان لە شارێکی دیکە کرد، هەڕەشەکانیان لە دژی ئەو ژنە بەردەوام بوو، لە بەرامبەردا ئەو ژنەی دەستدرێژی کراوەتە سەر لە ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥ چووە دادگا و سکاڵای لەسەر تاوانباران د.گ و ج.ئ، تۆمارکرد، ئەو ژنە کە لێدوانێکی بۆ داواکاری گشتی داوە، بە وردی باسی لە فشار و هەراسان و هەڕەشەکانی کردوە.

 

تاوانباران هێشتا لە کارەکانیاندان

ڕاگەیاندرا، کە دوای سکاڵاکە، تاوانبار ج،ئ تەنها بۆ ماوەی دوو مانگ سزای ڕاگرتنی وەرگرتووە، بەڵام هیچ ڕێوشوێنێکی یاسایی لە دژی تاوانبارەکەی تر د.گ جێبەجێ نەکراوە، زانرا کە دامەزراندنەکەی د.گ بۆ ئەنقەرا بوو، لە کاتێکدا ج.ئ، بۆ موش بوو، هەردوو تاوانبارەکەش بەردەوامن لە کارەکانیان لەو شارانەی کە تێیدا دەستنیشانکراون.

 

شەش مانگ چاوەڕوان کرا بۆ ڕاگەیاندراوێک

هەرچەندە ئەو ژنە زوو سکاڵای تۆمارکردبوو، بەڵام زانرا کە لێدوانی د.گ، سەرۆکی پێشووی پۆلیس، شەش مانگە وەرنەگیراوە و تەنها هەفتەی ڕابردوو لێدوانەکەی وەرگیراوە، هەروەها ڕاگەیاندراوی ج.ئ، بەهەمان شێوە، زانراوە کە تاوانبار د.گ، هەوڵیدا بە بەرگری کلاسیک خۆی لەم تاوانە قورسە بێبەری بکات و لە لێدوانەکەیدا "مۆڵەتی هەبووە".

 

تۆمەتەکانی "پەیوەندی تایبەت لەگەڵ داواکاری گشتی" لە ڕاپۆرتەکەدا

لە ڕاپۆرتەکەدا، فەرمانی نهێنی هەیە کە لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکرێت، بەڵام گوایە تۆمەتبار ج.ئ، پەیوەندییەکی نزیک لەگەڵ داواکاری گشتیە کە دۆسیەکەی بەڕێوەدەبرد و سەرەڕای فەرمانی نهێنی، توانی دەستی بە هەموو ناوەڕۆک و وردەکارییەکانی دۆسیەکە بگات، فەرمانی نهێنی لە ڕاپۆرتەکەدا هێشتا کاری پێدەکرێت.