لە زوڵم و ستەمی تاڵیبان هەڵهاتن و سنووریان تێپەڕاند، ئێستا بۆ ژیان هەوڵ دەدەن

دەریا عەلیزەیی کە لە زوڵمی تاڵیبان ڕزگاری بوو، لەگەڵ خێزانەکەیدا سنوریان تێپەڕاند و گەشتنە تورکیا، باسی لەوەکرد لە ڕێگەی کۆچدا هەموو جۆرە دەستدرێژی و توندوتیژییەکی بەرامبەر کراوە، وتیشی ژنان لە ئەفغانستان ژێردەستە کراون.

 

مەدینە مەمەدئۆغڵو

وان- لە مانگی ئاندا کاتێک تاڵیبان دەستی بەسەر ئەفغانستاندا گرت، هەزاران هاوڵاتی لەو وڵاتەدا ئاوارەبوون و وڵاتی خۆیان بەجێهێشت، یەکێک لەو وڵاتانەی کە دەرگای بەڕووی ئاوارە ئەفغانییەکان کردەوە لەپاڵ وڵاتی ئێران و ئەفغانستان، تورکیا بوو، زۆرینەی ئەو ئاوارانەی لە ڕێگەی ئێرانەوە گەشتنە سنوری تورکیا، لە وانی باکوری کوردستان نیشتەجێبوون.

 

"ڕووبەڕووی توندوتیژی بووینەوە"

یەکێک لەو پەنابەرانە بە ناوی دەریا عەلیزەیی، کە ڕووبەڕووی دەستدرێژی و لێدان بووەتەوە ئاماژەی بەوەدا کە لەبەر توندوتیژییەکان لەسەر سنور دەکرێن براکەی قاچی شکاوە، دەریا وتیشی دوای تاڵیبان هاتە وڵاتەکەیان خۆی و خێزانەکەی بە پێ چوونەتە سەر سنوری پاکستان و پاشان ئێران، لە ئێرانیشەوە لە ڕێگەی سنوری ئورمیە و خۆییەوە ڕۆشتوون تا گەشتوونەتە سنوری تورکیا.

 

دەریا ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، کە کاتێک هاتن بۆ سنوری تورکیا، ئەشکەنجە و فشاریان بەرامبەر کراوە و ڕێگەیان نەداون کە تێبپەڕن بە سنوردا، هێزە ئەمنییەکانی سنوورەکە زۆر بە خراپی لێیان نزیک بوونەوە و بە چەک و تفەنگ لە پیاوان و گەنجانیان داوە و توندوتیژییان بەرامبەر ژنان کردووە، "ئەو تورکانەی ئێمەیان لە سنوورەکە دەستگیرکرد و هەموو پارەکەیان سوتاند، بە بیانووی پشکنینەوە دەستدرێژیان دەکردە سەر ژنان و ڕووبەڕووی ئاستەنگی بوونەتەوە".

 

دەریا دەڵێت: "کەس نایەوێت وڵاتەکەی بەجێبهێڵێت، بەڵام ناچاربووین بەهۆی شەڕەوە ڕابکەین، بۆ ڕزگارکردنی ژیانمان هەڵاتین، وڵاتەکەمان بووەتە شوێنێکی دۆزەخ و ژنانی ئەفغانی لە دۆزەخدا دەژین، ئەفغانییەکان ئێستا لە هەر کوێیەک بن پێویستە بۆ داهاتووی منداڵەکانیان شەڕ بکەن".

 

 

"خەڵک دەستگیردەکرێن تا دوایی بیانگەڕێننەوە وڵاتەکەیان"

دەریا وتی: ئێمە لێرە لەگەڵ خێزانەکەمان کار دەکەین، من کاری درومان دەکەم و هەمیشە وڵاتەکەم لەبیرە، بەڵام هیچ شتێک نییە بتوانم بیکەم. زۆربەی ئەو ژنانەی لێرە کار دەکەن ئێستا لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراون و ڕەوانەی ناوەندی گەڕانەوە بۆ وڵاتەکەیان دەکرێن، خەڵک لەوێوە دێن بۆ ئەوەی نەمرن ئێمە نەماندەویست ماڵەکەمان بەجێ بهێڵین، بەڵام ناچار بووین، ئێستا لێرە دەمێنینەوە بۆ ژیان ئێمە زمان و ژیانی ئەوان نازانین، بەڵام ناتوانین هیچ کارێکی تر بکەین.

 

"کاردەکەین بۆ ئەوەی بتوانین لە تورکیا بژین"

ئەو ژنە ئاوارەیە داوای کرد دەستبەجێ کۆتایی بە شەڕ لە وڵاتەکەیدا بهێنرێت و دۆخی ژنان لەو مەترسییە ڕزگار بکرێت، وتیشێ ئەوان تەنها بۆ ژیان لە تورکیا تێدەکۆشن، "جیهان پشتی کردە ئەفغانستان هیچ وڵاتێک پشتگیریمان ناکات، ئێمە هەموو جۆرە پێشێلکارییەکمان لەلایەن تاڵیبانەوە لە وڵاتەکەماندا بینیوە، ئێستا هیچ شوێنێک نییە بۆ ئەفغانیەکان لە جیهاندا کە باوەش بەو خەڵکانە بکەن کە ئاوارە بوون؟ دەمەوێت بە زووترین کات شەڕ لە وڵاتەکەم کۆتایی پێ بێت، من دەمەوێت بگەڕێمەوە بۆ وڵاتەکەم، بەڵام هەرگیز ناگەڕێمەوە هەتا تاڵیبان بمێنێت، لە وڵاتەکەمان، هیچ شوێنێک نییە کە ڕووناکی ڕۆژ ببینین. ئێمە لە ئێستادا لە تورکیا کار دەکەین، بەڵام تەنها بۆ بژێوی ژیانە"

 

ت.پ