ژنان لە جیهانەوە داوا دەکەن ستاتۆی خۆبەڕێوەبەری بناسێنرێت
زیاتر لە ٥٠٠ ژن لە کوردستان، وڵاتانی عەرەبی و ئەوروپاوە داوایان لە دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا و ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، کۆمیسیاری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد، ستاتۆی خۆبەڕێوەبەری لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بناسێندرێت.
ناوەندی هەواڵ
زیاتر لە ٥٠٠ ژنی سیاسەتمەدار، هونەرمەند، خوێندکار و مامۆستا و توێژە جیاوازەکان لە کوردستان، ئەوروپا و وڵاتانی عەرەبییەوە بانگەوازێکی گرنگیان ئاڕاستەی دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا و ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، کۆمیسیاری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد داوایان کرد، ستاتۆی خۆبەڕێوەبەری لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریادا بنرێت.
لە نامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، ژمارەی کورد کەمترە لە ٥٠ ملیۆن کەس و بەم شێوەیە درێژە بە نامەکە دراوە: یەکێکە لە نەتەوە کۆنەکانی میزۆپۆتامیا، دەزانن ئەم نەتەوەیەیە کە لە ساڵی ١٩٢٣ بە هۆی بەدبەختی نێودەوڵەتی و پەیمانی لۆزانەوە بەسەر چوار بەشدا دابەش بوو، لەو کاتەوە تا ئێستا ئەم چوار دەوڵەتە کە حوکمڕانی کورد دەکەن، هەموو جۆرە ستەمێکیان لە دژی کورد بەکارهێناوە. تەنانەت هەندێکیان چوونە سەر جینۆساید، لەو کاتەوە وڵاتانی جیهان نەیانتوانی هاوکاری کورد بکەن بۆ لابردنی ئەو ستەمانەی کە لە دژی کورد دەکرێت، تەنانەت چەندین جار بوونە یارمەتیدەری ستەمکاران و زۆرداران و سەرکوتکەرانی سەر کورد، گەلی کورد، سەرەڕای هەموویان، بۆ بەدەستهێنانی ئازادیی خۆی بە سەختی خەباتی کرد و کۆڵیان نەدا و بەو شێوەیە قوربانییەکی زۆری دا.
دەقی بانگەوازییەكە بەمجۆرەیە:-
بەڕێزان:
ئەنتۆنیۆ گۆتۆرێس، کۆمیسیاری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان
دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا
وڵاتانی زلهێز لە ئەنجومەنی ئاسایش
نەتەوەی کورد، وا ژمارەی لە ٥٠ ملیۆن کەس نزیکدەبێتەوە و یەکێکە لە نەتەوە کۆنەکانی میزۆپۆتامیا. بە بیرتانی دەهێنینەوە کە ئەم نەتەوەیە لە گەلەکۆمەیەکی نێودەوڵەتیدا و لە ژێر بەندەکانی پەیمانی لۆزاندا بەسەر چوار پارچەدا دابەشکرا، لەو کاتەوە ئەو چوار دەوڵەتە هەموو جۆرە ستمەکارییەکیان لەسەری تاقیکردووەتە تا دەگاتە جینۆسایدکردنی.
لەو کاتەوە تائێستا، وڵاتانی جیهان نەیانتوانی هاوکار و پاڵپشتی کوردبن بۆ لابردنی ئەو ستەمکارییەی سەری، بگرە زۆرجاریش هاوکاری ستەمکار و چەوسێنەرەکانی سەر نەتەوەی کورد بوون. لەگەڵ هەموو ئەوانەشدا، نەتەوەی کورد جەسوورانە خەباتی بۆ بەدەستهێنانی ئازادی و سەربەستیی خۆی کرد و کۆڵی نەدا و گیانبازیی زۆری لەو پێناوەدا کرد.
دەرەنجامی ئەو خەباتە دوورودرێژە، دروستکردنی حکومەت و پەرلەمانی باشووری کوردستان بوو، لە ڕۆژئاوای کوردستانیش بەڕێوەبەرێتیی خۆسەر بوو لەدوای خۆپیشاندانەکانی گەلانی سووریا بۆ ڕزگاربوون لە ستەمی چەندین ساڵەی ڕژێمی بەعسی سووری.
لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریزمیی جیهانیشدا، کە ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش نموونە نزیکەکەیەتی، کورد ئازایانە ڕووبەڕوویان بووە و یەکێک بوو لەو کارەکتەرە سەرەکییانەی کە ڕۆڵی دیاری لە تێکشکاندنیدا هەبوو بەتایبەت لە باشوور و ڕۆژئاوای کوردستاندا.
دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد لە سووریا، تورکیا و میلیشیا جیهادییەکانی سەر بە (ANS )بێ وەستان هێرشیانکردە سەر ناوچە خۆسەرەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا و پلانی جینۆسایدیان لە دژی نەتەوەی کورد جێبەجێکرد و هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوای کوردستان هەموو کورد دەکەنە ئامانج و ئامانجیان نەهێشتنی دەستکەوتەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانە لە بەشی باشووری کوردستانی گەورە.
کورد بە میراتی کولتووری و سیاسەت و سیستمی دیموکراسی و ژیانی عەلمانی و بەهاکانی ئازادی ژنان، نوێنەرایەتی حەوزێکی جیهانی مۆدێرن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات. نەهێشتنی نەتەوەی کورد و بەها دیموکراسییەکان بە مانای لەناوبردنی شارستانیەتی هاوبەشی ئازادی و دیموکراسی جیهانی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا دێت.
سەرەڕای خەباتی کورد، درێژەی ئەم هێرشانە و نیازی ئەنجامدانی جینۆساید لە دژی بوونی فیزیکی و سیاسیی نەتەوە و ژنانی کورد لە ڕۆژئاوا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان و دەوڵەتەکان بە فەرمی دان بە ستاتیۆی ئیدارەی خۆسەری باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریادا بنێن.
ئێمەی ژنان و ڕێکخراوە کوردەکان، کە واژۆمان لە خوارەوەیە، داواکارین کە ئیدارەی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە فەرمی بناسرێت و ئاشتی نێودەوڵەتی مسۆگەر بکرێت.
هیوادارین وەڵامی داواکارییەکانمان بدەنەوە بۆ بە فەرمی ناساندنی پێگەی سیاسی گەل و ژنانی کورد وەک قەوارەیەکی یەکسان و ئازاد لە پڕۆسەی ئاوەدانکردنەوەی سووریادا و دڵسۆزانەترین نموونەی دۆستایەتی نیشان بدەن.
ژمارەیەک لە واژۆ کاران:
١-نەرمین عوسمان_نووسەر_لیکۆڵەر_ باشووری کوردستان.
٢-گەشە دارا حەفیت_چالاکوان و پەرلەمانتار_باشووری کوردستان.
٣-نەزیرە حارس عەبدووڵا_ ئەندازیار.
٤- د. دڵپاک تاهیر دەروێش_ مامۆستای زانکۆ.
٥-کوێستان ئەکرەم فەرەج_ مامۆستای زانکۆ_ هەڵەبجە.
٦- ڕێزان شێخ دڵیر_ پارێزەر و پەرلەمانتاری پێشوو_ باشووری کوردستان.
٧- د. نازدار عوسمان_ مامۆستای زانکۆ.
٨- بڵێسە جەبار فەرمان_ ئەندامی سەرکردایەتی یەنەکە.
٩- کنیر عەبدوڵا_ نووسەر.
١٠- ڕووناک مەجید_ مامۆستای زانکۆ.
١١- تارا حسێن_ هاوسەرۆکی پێشووی تەڤگەری ئازادی.
١٢_ نالیا ئیبراهیم_ چالاکوانی سیاسی_ سوێد.
١٣- غەریبە عەبدوڵا_ هونەرمەند_ بەریتانیا
١٤- کاڵی ئارات_ دەرمانساز_ ئەڵمانیا
١٥_ ڕێشان حەمە ساڵع_ مامۆستا_ بەرلین
١٦- زەینەب موراد_ هاوسەرۆکی کەنەکە
١٧_ شەهلا حەفید_ کۆنسەی ڕێوەبەری کەنەکە
١٨_ نەسیلهان شەدال_ هاوسەرۆکی شارەوانی وان_ باکووری کوردستان
١٩- ئایشە سارا بوجاک_ هاوسەرۆکی شارەوانی ئامەد_ باکووردی کوردستان
٢٠- ئیلهام ئەحمەد_ هاوسەرۆکی پەیوەندییەکانی دەرەوەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا.
٢١_ فۆزا یوسف_ ئەندامی دەستەی ڕێوەبەری پەیەدە.
٢٢- چیدەم کوڵوچ گوین ئوچار_ هاوسەرۆکی دەبەپە.
٢٣_ نیاز عەبدوڵا_ ڕۆژنامە نووس_ فەرەنسا