لە ڕۆژئاوای کوردستان بە ڕیپێوان ساڵیادی داگیرکردنی عەفرین شەرمەزار کرا
بە سەدان کەس لە هەریەک لە شارەکانی کۆبانێ، قامیشلۆ و تل تەمر و عەفرین، ڕێپێوانیان کرد و چوارەمین ساڵیادی داگیرکردنی عەفرینیان شەرمەزار کرد، ئاماژەشیان بەوەدا کە عەفرین ڕزگار دەکرێت و پلانەکانی دەوڵەتی تورکیا شکست دەهێنێت.
بە سەدان کەس لە هەریەک لە شارەکانی کۆبانێ، قامیشلۆ و تل تەمر و عەفرین ڕێپێوانیان کرد و چوارەمین ساڵیادی داگیرکردنی عەفرینیان شەرمەزار کرد، ئاماژەشیان بەوەدا کە عەفرین ڕزگار دەکرێت و پلانەکانی دەوڵەتی تورکیا شکست دەهێنێت.
ناوەندی هەواڵ
ڕۆژی ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ دەوڵەتی تورک هێرشە داگیرکارییەکانی بۆ سەر عەفرین دەستپێکرد، گەلی عەفرین و شەڕڤانان بۆ ماوەی ٥٨ ڕۆژ لە دژی بۆردومان، تانک و تۆپ و دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانی بەرخۆدانیان کرد، بەڵام لە ئەنجامی پیلانگێڕی و بێدەنگی هێزە نێودەوڵەتییەکان، دوای ٥٨ ڕۆژ بەرخۆدانی، عەفرین لە ١٨ی ئاداری هەمان ساڵدا داگیرکرا، ئەمڕۆش لە شار و شارۆچکەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا-ڕۆژئاوای کوردستان، ڕێپێوان و چالاکی جۆراوجۆر بەڕێوەچوو.
لە کۆبانێ، عەفرین، تل تەمر و قامیشلۆ ڕێپێوان ئەنجامدرا و دروشمەکانی "عەفرین شانازی ئێمەیە و خاوەنداری لێدەکەین"، "پێکەوە بۆ عەفرین"، "دەوڵەتی تورکیا کۆمەڵکوژی لە عەفرین دەکات" و چەندینی دیکە وترانەوە.
ڕێپێوانەکە کە بە بەشداری سەدان هاوڵاتی بوو، ئاماژەیان بەوەدا کە عەفرین ڕزگار دەکەن و پلانگێڕی و پلانەکانی دەوڵەتی تورکیا هەڵدەوەشێننەوە.
ت.پ