لە ڕۆژی زمانی دایکدا کتێبی زمان و مان بڵاوکرایەوە
لە سلێمانی ڕۆژی زمانی دایک بەرز ڕاگیرا و کتێبی زمان و مان لە نوسینی کۆمەڵێک نوسەر بڵاوکرایەوە
ناوەندی هەواڵ
لە هۆڵی یەکێتی نووسەران لە شاری سلێمانی ڕێکخراوی کوردستان دیالۆگ و ناوەندی چوارباخ بە هاوکاری یەکێتی نوسەران، ئێوارە کۆڕێکی بۆ بەرز ڕاگرتنی ٢١ی شوبات ڕۆژی جیهانی زمانی دایک، بە ئامادەبوونی بەشێک لە مامۆستایان، نووسەران و ڕوشنبیرانی شارەکە ڕێکخست.
کۆڕەکە بە مارشی ئەی ڕەقیب و دەقەیەک وەستان بۆ ڕێزگرتن لە زمانی کوردی دەستیپێکرد پاشان وتاری دەستەی نوسەرانی سلێمانی خوێندرایەوە.
لە کۆرەکەدا گفتوگۆیەتی کراوە لەسەر گرنگی زمان و زمانی کوردی، هەروەها مەترسییەکانی ئەمڕۆ لەسەر لەناوچوونی زمانی کوردی خرایەڕوو، ئاماژەش بەوە کرا پێویستە هەوڵ بۆ پاراستن و بەرەو پێشچوونی بدرێت.
هەر لە کۆڕەکەدا کتێبی "زمان و مان" کە بەرهەمی ١٤ نووسەرە دەربارەی زمان نوسراوە، پێشکەش بە ئامادەبووان کرا.
ت.پ