لە زاخۆ ژنێکی گەنج لەلایەن براکەیەوە کوژرا

لە زاخۆ ژنێکی گەنج لەلایەن براکەیەوە کوژرا

ناوەندی هەواڵ

 

ڕەتکردنەوەو کوستنی ژنان بووەتە کارێکی ڕۆژانەو ژنان بەدەستی پیاوانی پلە یەکی خێزانەکانیان و کەسوکاریان دەکوژرێن، لەنویتریهن ڕووداودا ژنێکی گەنج لە زاخۆ بەدەستی براکەی کوژرا.

 

پۆلیسی زاخۆ ڕایگەیاند، ئەمڕۆ کاتژمێر ١٠ی بەیانی لە شارەدێی دەرکار، سەر بە ئیدارەی زاخۆ، پیاوێک بە دەستڕێژی گوللـە خوشکێکی خۆی کوشت.

 

ئاماژە بەوەکراوە، تۆمەتبارەکە ناوی (ب.م.ع)ـە، بەپێی مادەی ٤٠٥ لە یاسای سزادانی عێراقی دەستگیر کراوە و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستی پێکردووە.

 

لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا کۆتایی مانگی نیسان ٢٠ ژن لە باشووری کوردستان کوژراون یاخود بە شێوەی گوماناویی گیانیان لەدەستداوە، هەروەها لە مانگی ئایاردا بەهۆی فشار و هەڕەشەکردن لێی لەلایەن پیاوێکەوە، لەمیس فەهد فازلی ١٧ ساڵ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.