لە ئیستانبوڵ و ئەنقەرەوە داوای ئازادکردنی زیندانییانی نەخۆش کرا

لە ئیستانبوڵ و ئەنقەرەوە داوای ئازادکردنی زیندانییانی نەخۆش کراو ئیهەدە سەرنجی خستە سەر دۆخی هەریەک لە زیندانیی موهلیسە کاراگوزەل و عەبدولوەهاب کاڤاک کە نەخۆشیی مەترسیدارییان هەیە و داوای کرد دەستبەجێ ئازاد بکرێن.

ناوەندی هەوال

 

کۆمەڵەی مافی مرۆڤ "ئیهەدە" سەرنجی خستە سەر دۆخی زیندانیانی نەخۆش لە ئیستانبوڵ و ئەنقەرە و داوای کرد دەستبەجێ ئازاد بکرێن.

 

 

ژمارەیەکی زۆر لە پارێزەرانی مافی مرۆڤ بەشداری چالاکییەکە بوون و پانکارتێکیان بە دروشمی "چارەسەر مافێکە، قەدەغە ناکرێت" و "زیندانی نەخۆش موهلیسە کاراگوزەل ئازاد بکەن" بەرز کردەوە. هەروەها دروشمەکانی وەک "مرۆڤ بە مافەکانیەوە مرۆڤە" و چەندین دروشمی دیکە بۆ کاری پێکەوەیی وترانەوە.

 

مریەم بارس، ئەندامی ئیهەدە لە چالاکییەکەدا ئاماژەی بەوەدا کە مریەم کاراگوزەل نەخۆشی دڵ، شەکرە، بەرزی فشاری خوێن، ڕەبۆ، فتق و چەندین نەخۆشی دیکەی هەیە و وتی کە بارودۆخی زیندان هەڕەشە لە ژیانی دەکات داوای کرد دەستبەجێ ئازاد بکرێت.

 

دەستپێشخەری ئازادی بۆ زیندانیانی نەخۆش لە ٥٨٤هەمین هەفتەی خۆیدا بۆ سەرنج خستنەسەر دۆخی زیندانیانی نەخۆش لە ئیستانبوڵ کۆبووەوە ڕاگەیاندنی ئەم هەفتەیە لە شانۆی یەلماز گونەی خوێندرایەوە کە ٢٢هەمین کۆبوونەوەی گشتی ئاسایی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ تێیدا بەڕێوە دەچێت. بەڕێوەبەری لقی ئەنقەرەی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ مەرال نەرگیز شاهین، ڕاگەیاندنەکەی خوێندەوە.

 

مەرال نێرگز شاهین سەرنجی خستە سەر دۆخی زیندانی نەخۆش عەبدولوەهاب کاڤاک کە لە زیندانی داخراوی جۆری ئێف لە بۆلو زیندانی کراوەو باس لەوە کرا کە کاڤاک نەخۆشی سییەکان، دڵ، بەرزی فشاری خوێن، کۆڵیسترۆڵ، فتق و چەندین نەخۆشی دیکەی هەیە. ئاماژە بەوە کرا کە دواخستنی چارەسەری کاڤاک پێشێلکردنی مافی ژیانە و داوای کرد دەستبەجێ ئازاد بکرێت.